ئایا قەرەیلان ھەمان چارەنووسی موعینی دەبێ…؟!

لەلایەن ستاندار Posted on 306 جار بینراوە

 

سەرکەوت حمد
ئەوەی جێگەی داخە لەئێستادا دەوڵەتی تورک ئۆپراسیونی ئاسمانی و زەمینی دەست پێکردوە بۆ سەر قەندیل ،کە سەرکردایەتی ھێزی پاراستنی گەل (ھ.پ.گ)ی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانی لێ یە ،رۆژانە لەھەرێمی برادۆست چەندین رووبەرووبوونەوە روویداوە ،کە چالاکیەکان زۆربەیان لەشێوەی گەریلایە کە ھێرشکردنە بۆسەر ھێزەکانی داگیرکاری دەوڵەتی تورکە …

بەڵام بەھۆی ئەوەی ئەو ناوچانە دەکەونە بەشی دەسەڵاتی زۆنی زەردەوە ،بەرەوپیش چوونی دوژمن خێراتر و مەترسیدارترە لەبەرامبەر ئەوە (پەکەکە)توشی زەحمەتیەی زۆردەبێتە لەلایەن دەسەڵاتی کوردی ئەو ناوچەیە، کەبەشێوەیەکی ئاشکرا ھاریکار وپشتیوانی ھێزی دوژمن دەکرێ بۆ ھێرش کردنە سەر قەندیل، ئامانج لەو پرۆسەیە کۆتای ھێنانی خەباتی چەکداری کوردە لەباکوور،ھەرچەندە کوتای ھێنانی شۆرشی کورد لەباکوور بەسەرکردایەتی پەکەکە لە قەندیل نیە ،بەڵکو لە ھەرێمەکانی شەرناخ و ئاگرین و ئەستنبوڵە ،لەکاتێکدا رێژەی ھێزەکانی پەکەکە لەناوخۆی تورکیا زیاترە لەوەی قەندیل … بەڵام بەھۆی ستراتیجیەتی قەندیل و ھەڵکەوتەی شاخاوی ھەمیشە ئاواتی رژێمە یەک لەدوایەکەکانی تورک و فارس و عەرەب بووە ،ھەربۆیە تورکیا شەری کات دەکات بۆ ئەوەی ھەرچی زووە ئەو ناوچانە داگیربکات ،ئیدی کۆتای بە و دڵەراوکێیە بھێنێت کە لەداھاتودا دەبێتە مەترسیەکی مەزن بۆ سەر یەک پارچەیی تورکیا ،،
داگیرکردنی قەندیل ھاوکاتە لەگەڵ ھەوڵێر لەلایەن ھێزی دەسەڵاتداری زۆنی زەرد ،تاکە ھاوپەیمانی کورد و دەوڵەتی تورکیا لەئێستادا ،ئابڵوقەدانی ھێزە چەکدارەکانی کوردە لە رۆژئاوا (باکووری سوریا )برینی ھەناسەی خەباتی رزگاریخوازانەی کوردە لە پارچە جیاجیاکانی کوردستان
ئەوەی گرینگەو دەمەوێ باسی بکەم ئەو گەلە کۆمەیەی دەکرێ بەرامبەر بەخەباتی چەکداری کورد لە باکوور بەسەرکردایەتی (پەکەکە) ھەمان ئەو گەلە کۆمەیەیە دووبارە بێتەوە کە دەرحەق بە شۆرشی کورد لەرۆژھەڵات بەسەرکردایەتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەرۆژھەڵات کرا لە سەدەی رابردوو بەھاوکاری ھێزی خیانەتکاری کورد …!!
ئەوەی ئەو پرۆسە بەدناوە لەیەک جیا دەکاتەوە ئەوەیە لەرۆژانی رابردوو لەلایەن ئێرانی فاشیستەوە ئەنجام درا ئەمرۆ لەلایەن دەوڵەتی تورکیای ئەردۆغانیزمی عوسمانی ،ئەوەی بەنەگۆراووی ماوەتەوە ھێزی جاشایەتی کورد بە سەرکردایەتی پارتی و بارزانیە ،ھەمیشە کاری سەرەکیان لەباربردنی شۆرشەکانی کورد بووە …
دەکرێ ھەمان خیانەت دووبارە بکرێتەوە بەھەمان شێوازی وتەکنیک کە بۆ سولەیمانی موعینی ئەندامی دەفتەری (حدکا ) دانراو شەھیدکرا ،کاتێک لەسلێمانی لەلایەن ھێزەکانی پارتی دیموکرات گیراو لە حاجی ئۆمەران شەھیدکرا ،دوابەدوای ئەوانە تەرمەکەی پێشکەشی رژێمی ئێران کرایەوە بۆ ماوەیەک لە دەروازەی شار بەھەڵواسراوی نمایشکرا ….دەکرێ پیلانی مەترسیدار لە ئارادابێ بۆ دەستگیرکردنی سەرکردەکانی پەکەکە لە لایەن ھیزی بەرژەوەندی خوازی کورد بۆ دەستگیرکردن و رادەستکردنەوەیان بە دەوڵەتی تورکیا ،تەنیا بۆ رازیکردن و درێژکردنەوە حکومرانی خۆی و بنەماڵەکەی لە ھەرێم بە پشتیوانی ھێزی داگیرکاری دوژمن ،پاراستنی بەرژەوەندی تایبەت ،ھەرچەندە پارتی دیموکرات ئەوەی ئێستا ئەنجامی دەدات درێژکراوەی ھەمان سیاسەتی رابردوویەتی لە گەڵ پەکەکە کاتێک چەندین سەرکردەی پلە باڵای پەکەکە لەلایەن ھەولێرەوە رادەستی دەوڵەتی فاشیستی تورک.کرانەوە …پرسیارە گرینگەکە ئەوەیە ئایا پارتی تا کەی بەردەوام دەبێ لە پەیرەوکردنی ئەجندای ھێزی دوژمن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.