بۆچارەسەرکردنی کێشەناوخۆییەکانیان رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان چەند ھەنگاوێک دەنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 323 جار بینراوە

ستاندەر

بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانیان عومەری سەید عەلی  رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ چەند ئەندامێکی خانەی راپەراندن لە چەند رۆژی رابردوو سەردانی ھەریەک لە عوسمانی حاجی مەحمود ئەندامی خانەی ڕاپەراندن و قادری حاجی عەلی ھەڵسوڕاوی دیار و سەرۆکی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراقی کردووە کە بەھۆی نیگەرانیەکانیان لە شێوازی کارکردنی گۆڕان لە ماڵەوە دانیشتوون.
سەرچاوەیەک لەمبارەیەوە بە ستاندەری ڕاگەیاند ھەریەک لە عوسمانی حاجی مەحمود و قادری حاجی عەلی جەختیان لە تێبینیەکانی پێشوویان کردۆتەوە لەسەر شێوازی بەرێوەبردنی گۆڕان و، لاوازی خانەی ڕاپەراندن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی.
ھاوکات عومەری سەید عەلی داوای لێکردوون بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی بەرپرسیاریەتیەکانیان لەناو گۆڕان و، بەڵێنی ڕەواندنەوەی نیگەرانیەکانی داونەتەوە.
جێی باسە لە کۆبونەوەکە نەگەیشتونەتە چارەسەری تەواو بۆ کێشەکان بەڵام بەڵێنی بەردەوامی گفتوگۆکان دراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.