ستاندەر
لە ئێستا دوای چەند گۆڕانکاریەک دابەشبونی لایەنە براوەکانی عێراق بەسەر دوو ھاوپەیمانی گەورە دابەش بووە.
(دەولەتی قانونی نوری مالیکی و فەتحی ھادی عامری و پارتی و یەکێتی) کە پێکەوە ۱۰۹ کورسیان ھەیە، لەبەرامبەریان( سائیرون بەرێبەرایەتی موقتەدا سەدر و نەسری عەبادی و عەلاوی وعەمار حەکیم و خالد عوبەیدی) ھەیە کە پێکەوە ۱۳۹ کورسیان ھەیە…
چاودێران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو لایەنانەی کەتوانن دۆخەکە بە قازانجی لایەنێک بکشێننەوە ” ھاوپەیمانیە نوێیەکەی خەمیس خەنجەر ھاوپەیمانی میحوار” کە زۆر لەعەبادیەوە نزیکن خاوەنی ٥۰ کورسین ، ھەروەھا ۱٦ کورسیەکەی لایەنە ناڕازییەکانی ھەرێمە کە بەوتەی خۆیان ناچنە ھاوپەیمانیەکەوە یەکێتی و پارتی تێدا بێت!…