نوری مالیکی پارتی و یەکێتی فەرامۆش دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 303 جار بینراوە

ستاندەر

لەهەواڵێکدا کە پێگەی “بغداد الیوم” بڵاویکردۆتەوە باس لە مەرجی نوری مالیکی بۆ هاوپەیمانیەتی لەگەڵ مقتدا سەدر کراوە کە هاوپەیمانیەتییە لەگەڵ هەریەکە لە هاوپەیمانیەتی نصر و فتح، بەبێ ئەوەی باس لە هاوپەیمانیەتی پارتی و یەکێتی بکات کە نوری مالیکی وەک مەرج داینابێت.

چاودێرێکیش پێیوایە ئەو هەڵوێستەی نوری مالیکی فەرامۆشکردنی پارتی و یەکێتییە. هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پێگە لاوازەی کورد لەبەغدا هەیەتی لەدوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و ڕوداوەکانی ۱٦ ئۆکتۆبەر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.