سەیرکەن خەڵک چۆن لە بێسەروبەری حکومەت بۆتە حکومەت و دزی دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 344 جار بینراوە

ستاندەر: سەلمان کۆچەری

ئەمڕۆ ١٢-٧-٢٠١٨ لەکاتی دابەشکردنی مووچەی شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفال لە بەردەم بانکی کێوەڕەش لە قەزای ڕانیە زیاتر لە ١٠ کەس فۆرمێکی ساختە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکەن کە گوایە ئەو زانیاریانە دەزگای شەهیدان و وەزارەت داوای کردووە لەبەرامبەر هەر فۆمێک و پڕکردنەوەیدا ٣٠٠٠ سێ هەزار دیناریان وەرگرتووە.

دزیکردنەکەی ئەو هاوڵاتیانە بەردەوام بووە تا ئەو کاتەی مدیری بانک بەو ساختەکاریە دەزانێت و ساختەکارانیش پارەکە دەدزن و ڕادەکەن.

خدیجە عبدان خاوەن شهید بە ستاندەری ڕاگەیاند کەوا ئەو ساختەکارانە نزیکەی ٢٠٠٠ دوو هەزار فۆرمیان بەخەڵک فرۆشتووە کە ئێمە پێشووتر نەمانزانی کە ساختەیە و واماندانا کە فەرمانبەری حکومین.

جێگەی باسە بەهۆی نەبوونی زەبت و چاودێری و لاوازی حکومەت ئەو جۆرە ساختەکاریانە و پارە دزیە زیادی لە حاڵەت تێپەڕیکردووە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.