راپۆرتێکی ئەمریکی زانیاری مەترسیدار لەبارەی تەعریبی کەرکوک دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 316 جار بینراوە

ستاندەر
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە رۆژنامەی “breitbart”ی ئەمریکی دوێنێ پێنج شەممە بڵاویکردۆتەوە سەرکردایەتی شیعە لە عێراق دەستی کردووە بە پرۆسەیەکی فراوانی گۆڕانی دیموگرافی پارێزگای کەرکوک و، لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لە ٥٠٠ گوندی سنوری کەرکوک پرۆسەی تەعریب و چەکدارکردنی دانیشتوانی عەرەب دەستی پێکردووە.
راپۆرتەکە کە پشتی بە زانیاری چەند چالاک و بەرپرسێکی کەرکوک بەستوە لەبەشێکی تری ھاتووە ” گێرانەوەی زیاتر ١٧٦٤٠ خێزانی عەرەب بۆ سەنتەری پارێزگای کەرکوک و ٤٠٢٤ خێزانی تر لەدەوربەری کەرکوک ھەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر گۆڕانی دیمۆگرافیای کەرکوک”
راپۆرتەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم ھێزە عێراقیەکان بە رازی بونی کورد لە ھەرێمی کوردستان کە زۆرینە دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دا گەڕانەوە ناوچە کێشەلەسەرەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.