ئیسماعیل تەها
پێشه‌كیی
زۆربه‌ى نه‌ته‌وه‌كانى ناوچه‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى نه‌ته‌وه‌يى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سايه‌تیيه دياره‌كانيان ده‌كه‌ن، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى حزبى و ئيدۆلۆجیى. كورد يه‌كێكه له‌و نه‌ته‌وانه‌ى له نه‌ته‌وه‌كانى تر ناچێت، هه‌ميشه له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌سكى حزبى و ئيدۆلۆجى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سايه‌تيه‌كانى ده‌كات، جا به‌تايبه‌تيش ئه‌و كه‌سه وه‌ك كه‌سايه‌تيه‌كى ئايندار ناوى هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ر حزبێكى له‌پشت نه‌بێت ناوى له‌مێژوو ون ده‌بێت، عه‌لمانيه‌كان ونى ده‌كه‌ن، ئيسلاميیهكانيش مادام ئه‌ندامى خۆيان نیيه، ئه‌وا ئه‌وانيش ده‌بنه به‌شێك له پرۆسه‌ى شاردنه‌وه‌ى ئه‌م كه‌سايه‌تيیه.
ئه‌م ساڵيش وه‌ك ساڵانى رابردوو ناوى ئه‌م پياوهيان ونكرد، هيچ كه‌سێك له‌وانه‌ى قسه‌يان هه‌بوو له‌سه‌ر عەبدوڕەحمان قاسملو، قسه‌يان نه‌بوو له‌سه‌ر فازڵ ره‌سول، وه‌ك ئه‌وه‌ى فازڵ كه‌سێك نه‌بوبێت له‌گه‌ڵ عەبدوڕەحمان قاسملو تيرۆركرابێت، ته‌نها نووسه‌رانى عه‌ره‌ب و ئه‌وروپيه‌كان نه‌بێت، جگه له چه‌ند كه‌سێكى كورد، كه شتيان له‌سه‌ر نووسيوه، هه‌روه‌ها رۆژهه‌ڵاتناسه ئهڵمانيهكانيش گرنگى زۆر به نووسينه‌كانى ئه‌م پياوه ده‌ده‌ن، وه‌ك سه‌رچاوه به‌كارى ده‌هێنن
فازڵ ره‌سول كێيه؟
به وته‌ی عزه‌ددین مسته‌فا ڕه‌سول، فازڵ ڕه‌سول له سلێمانی ساڵی 1947 له دایك بووه.
به‌كالۆریۆسی له به‌غدا له هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو بەدهستهێناوه. له به‌رلین ساڵی 1985 بڕوانامه‌ی دكتۆرای له سیاسه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیی بەدهستهێناوه. ساڵی 1986 گۆڤاری (منبرالحوار)ی له ڤییه‌ننا و به‌یروت دامه‌زراند. مامۆستای زانكۆ بوو له نه‌مسا. چه‌ند كتێبێكی به زمانی عه‌ره‌بی و ئه‌ڵمانی نووسیوه. چه‌ند وتارێكی به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئه‌ڵمانی هه‌یه. به قسەی وه‌جیهـ كه‌وسه‌رانی، فازڵ یه‌كه‌م كه‌سه له جیهانی ئیسلام، له دوای ڕوخانی ده‌وله‌تی عوسمانیی و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی ناسۆنالیی، بتوانێت ئیسلامیی و عه‌لمانیی و ناسیۆنالیی، له قاهیره له سه‌ره‌تای ساڵی 1989 له سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆبكاته‌وه. له مانگی ته‌مموزی ساڵی 1989 داوای لێكرا ببێته نێوه‌ندگیری نێوان دكتۆر قاسملو و ڕژێمی ئێران. له ئێواره‌ی 13 ته‌مموزی ساڵی 1989 له كاتی گفتوگۆدا درایه به‌ر ڕێژنه‌ی گوللـه و له گه‌ڵ دكتۆر قاسملودا تیرۆر كرا .
ئاشكرايه فازل رسول خۆى له سه‌ره‌تاوه كه‌سێكى چه‌پ بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌پێك بووه، جياواز له‌گه‌ڵ چه‌په‌كانى سه‌رده‌مى خۆى، به‌هۆى ئه‌وه‌ى شاره‌زايه‌كى زۆرى هه‌بووه لە فیكرى ماركيسيزم، ئه‌گه‌ر سه‌يرى نووسينه‌كانى بكه‌ين ئه‌وه ده‌رده‌خات كه كه‌سێكى چه‌پ بووه، له نووسێنێكى ده‌ڵێت “خاسيه ته‌كانى ئه‌م ئه‌ده‌به نوێيه ى ئێستا سهرىههڵداوه ئه‌وه‌يه، كه هه‌رچه‌نده گيانێكى شورشگێرانەى چهپڕوهيان تيايه و هه‌وڵدانێكه بۆ دۆزينه‌وه‌ى رێگه‌يه‌كى نوێ و كۆتايىهێنان به شێوازە كۆنه‌كانى ئه‌ده‌ب، به‌ڵام هه‌موو سيفاته‌كانى فیكرى بورجوازى بچوكى تيايه .
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه فازڵ له ريزه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى ره‌نجده‌رانى كوردستان كارى كردووه، له هێلى مام جه‌لال بووه ، بۆيه‌ش ئه‌و تا ساڵانى حه‌فتاكان كه گروپى روانگه دروست ده‌بێت، يه‌كێك ده‌بێت له‌و نووسه‌رانه‌ى چه‌ند وتارێكى ره‌خنه‌یى له‌سه‌ر ئه‌م گروپه ده‌نووسێت، دواتر له‌گه‌ڵ محەممەد مه‌لا كه‌ريم به چه‌ند نووسينێك وه‌ڵامى يه‌كترى ده‌ده‌نه‌وه، له كۆتايى وتارى (چوونهوهيهك به وتارى روانگه، يان ئه‌ده‌بى رياليزمى سۆشياليست) دەنووسێت “من روانگهيى نيم، وه‌ك براده‌ر فازڵ سه‌ربازێكى بچوكى له‌شكرى پرشكۆى ماركسيزم و لينينزمم .
فازڵ ره‌سول گه‌رانه‌وه‌ى بۆ ئايين
ئه‌گه‌ر سه‌يرى نووسينه‌كانى بيرمه‌نده ئيسلاميیهكان بكه‌ين، به روونى ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، كه فازڵ كاريگه‌رى هه‌بووه به‌سه‌ريانه‌وه، به‌هۆى ئه‌و ساده‌يى له ژيان، رۆخۆشى له گفتوگۆ و بڕواى پته‌وى به گفتوگۆ وا ده‌كات جێگاى له دڵى هاوڕێكانى دياربێت، يه‌كێك له‌وانه (محەممەد سەلیم عەوا) به‌م جۆره باسى فازڵ ره‌سول ده‌كات “فازڵ ڕەسول ماموَستای زانستە سیاسییەكان و سەرنوسەری (منبر الحوار)، ئەو پیاوەی پڕە لە خوَشەویستیی خەڵك، كە گفتوگۆت لەگەڵ دەكات بەوپەڕی نەرم و نیانیی وەك دۆستێكی خوَشەویست، وەك لایەنێكی گفتوگوَی سەختیش كە سەرسامت دەكا بەوەی كە دوژمنان نابێ بسوتێنرێن، بەڵكو پێویستە چاو ڕوون بكرێن تا ڕوناكی ببینن.
ئه‌حمه‌د بن بللاى سه‌رۆكى جه‌زائير و دۆست و هاورێى فازیل له وتارێكى كه دواى تيرۆركردنى بڵاوىكردۆتهوه به‌م جۆره وه‌سفى ده‌كات، “پێش هەموو شتێك فازڵ پیاوی گفتوگۆكردن بوو، جگە لەوەی كە خاوەنی ڕۆشنبیرییەكی هەمە جۆر و فراوان بوو.
ئەم پیاوە كە چركەیەك دوو دڵ نەبوو، بۆ بەرگریكردن لە بەهاكانی ئازادی و كەرامەت، لە هەمان كاتیش‌دا، لە بەرزترین پلەی بەرزی ئەخلاقدا، پیاوێكی كراوە و بێ‌ناز و فیز، مرۆڤدۆست و چاكەخوازبوو. ئەمانە چەپكە گوڵێكن لەو چەپكە گوڵانەی بۆنی گوڵاوی ئەخلاقی فازڵیان لێدێت، ئەو گوڵاوەی ئیتر بۆنەكەی لەمێشكت دەرناچێت، لەو چركەوە كەلێی نزیك بوویتەوە. فازڵ، هەموو ئەو چەپكە گوڵانەی ئەخلاقی بە گوڵاو بۆنخۆش دەكرد. ئا ئەمە ڕێك هەستی ئێمە بوو كە لە نزیكەوە فازڵمان ناسیوە، هەر كاتێك بیرمان بۆ لای ئەو چووبێت یان ئەو بیری ئێمەی بۆ لای خۆی ڕاكێشابێت .
وهجيهـ كهوسهرانى بيرمه‌ند و زانای سۆسیۆلۆجیای ديارى لوبنانیی، پێىوايه فازڵ زمانى پێوه‌ندى نه‌ته‌وه‌كانه، له وتارێكى به‌درێژى باسى عه‌لى شه‌ريعه‌تى و فازڵ ره‌سول ده‌كات و ده‌ڵێت “فازڵ ڕەسول، دەربڕینی ئەو پێویستیە مێژووییە بوو. ئەم دەربڕینەش تەنها لە تەرجەمەكردن خۆی كورت هەڵنەهێنا، چونكە وەرگێڕڤانان زۆر بوون، بەڵكو مانای ئەو وەڵامگەرییە مێژووییە بوو، بۆ پێویستییەكانی كرانەوە لە نێوان ئەو زمانانەی كولتوری ئیسلامیان هەڵگرتووە و پێویستییەكانی وتووێژ و گفتوگۆ و پێكگەیشتن، لەنێوان گەلانێك، خلبوونەتەوە بەرەو گۆشەگیری و پەرتەوازەیی. هەروەها كەناڵەكانی پەیوەندی كولتوریی لەنێوانیاندا نەماوە، كەچی ئەو هەموو نوێگەرییە هاتووەتە ئاراوە، لە ئامێرەكانی تەكنەلۆجیا بۆ ڕاگەیاندن و پەیوەندی و زانستی كتێبخانەكان لەم سەردەمەدا .
فازل ره‌سول و ئایين
هه‌ميشه ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن فیكرن چه‌ند فیكرێك تاقيدهكهنهوه، فازڵيش يه‌كێك له‌وانه چه‌ند قۆناغێكى فیكرى بڕييوه، دواجار دهگهريتهوه سه‌ر هزری ئيسلامیى، ئه‌مه‌ش بهشايهتى كه‌سانى نزيك له‌خۆى، شێركۆ بێكه‌س ده‌ڵێت “ده‌مێك بوو ئه‌و ده‌نگ و باسانه‌م گوێ لێ ده‌بوو كه فازڵ بۆته ئيسلامیى، هه‌ڵبه‌ت من بۆخۆم ئه‌و ده‌نگ و باسانه‌م پێ سه‌ير بوو، چونكه كاك فازڵ يه‌كێك بوو له ماركسيه چالاكه‌كان”.
دواتر ده‌ڵێت “كاك فازڵى مه‌لا مەحمود داوه‌تى ماڵه‌وه‌ى كردم. ئه‌و ژووره‌ى لێى دانيشتبووم بهديوارهكهى به‌رامبه‌رمه‌وه به‌خه‌تێكى كوفى گه‌وره و له چوارچێوه‌يه‌ك ئايهتهلكورسى هه‌ڵواسرابوو. له‌ولاى تريشه‌وه وێنه‌ى قورئانێكى گه‌وره كراوه. له‌دڵى خۆم گوتم ئه‌مه چیيه؟ تۆبڵێى ئه‌مه‌ى به راستى بێت، ماوه‌يه‌ك بێدهنگبووين، به‌ڵام ئيتر خۆم پێڕانهگيرا ئه‌وه‌ى له دڵمابوو به كاك فازڵم وت: ئه‌رێ ئه‌وه‌ر به راستته، يان ئه‌مه‌ش هه‌ر تهكتيێكى سيايسيه؟ له وه‌ڵامدا وتى: به‌راستمه، وتم: ئه‌ى نوێژ و ڕۆژوو؟ وتى: ئه‌وانيش، وتم: دامنابوو پێكه‌وه له باڕهخۆشهكاندا دانيشسن، وتى: نا ئێستا وانيم. به‌كورتى سهرمكرده سه‌رى له‌ماڵى خۆشيدا تۆزێ په‌ستم كرد، بيرمه له دواييدا وتى: ئێمه هه‌موو ڕێگايهكمان تاقيكرده‌وه، با ئه‌وه‌ش تاقيبكهينهوه، ههرچيش بيكه‌م هه‌ر بۆ كورد ده‌يكه‌م” .
وه‌ك دياره فازڵ پێشتر گاڵته‌ى به ديندارىی هاتووه، نه‌ك ئه‌وه‌ش به‌ڵكو دژى به‌كارهێنانى هه‌موو جۆره ئاماژه‌يه‌كى ئايینى بووه، بۆيه‌ش زۆرجار له‌گه‌ڵ (د. عیزەدین مستەفا رەسول) كه‌وتۆته كێشه، وه‌ك د. عیزەدین كه ئامۆزايى فازڵ ره‌سوله ئه‌و هه‌ر به فازلی مه‌لا مەحمود ناوى ده‌بات، ده‌ڵێت “فازڵی ئامۆزام، شەهید دكتۆر فازڵ مەلا مەحمود، كە ئەو كات لە گەڵ ماموەستا برایم و مام جەلالدا بوو، پاشان چووە ڕیزی كۆمەڵەی ڕەنجەدەرانەوە، لەوە تووڕە بوو كە من لە (التاخی)دا ئیش بكەم و بە تەوسەوە باسی ئەم (اللهم)ەیەو چەند ئایەتێكی پیرۆزی قورئان هێنانەوەی لە نووسینەكانمدا دەكرد و دەیووت: ئیشاللا پارتی و مەلا مستەفا، دەتكەنەوە بە مەلا. كە دوا جار لە ساڵی 1981 ئەو خۆشەویستە نازدارەم لە ڤییەننا دی و تەواو لە بیری ئیسلامی‌دا نقوم بووبوو ئەوەم هێنایەوە بیر” .
(د. ریزوان ئەلسەید) له وتارێكى كه على سيرينى وه‌رگێراوه بۆ كوردى، باس له كۆتابينىنی خۆى و فازل رەسول ده‌كات، ده‌ڵێت “سەرەتای ساڵی 1989 لە كۆڕیكدا لە بەرلین فازڵم بینينی، بە ڕێككەوت دوعا و نزایەكی پێغەمبەرم (درودی خوای لەسەر بێت) بۆ گێڕایەوە، فازڵ بە گرنگیپێدانەوە نووسیەوە و لەبەریكرد، ڕۆژی دواتر، بۆ نوێژی عیشا لە مزگەوتێكی بەرلین فازڵ پێش نوێژی بۆمانكرد و لەقنوتی نوێژدا دوعاكەی خوێند، ئێمەش لەدوایەوە بە ئامین گوتن: خودایە بەزەییت بێتەوە بەپیرە كڕنۆشبەرەكان، بە ئافرەتە ترساوەكان، بە مناڵە شیرخۆرەكان، بە لاوازە برسییەكان، كە ئازار و میحنەت بەسەریاندا ڕژاوە، بەنێو پێدەر و شاخ و دۆڵ گشتی گومڕاوە، هاواری تۆ دەكەن خودایە گیان چارەسەرێك!
له‌سه‌ر ئاستى تيۆريش، ئه‌و پێى‌وابوو كه ئيسلام هاتووه بۆ چاره‌سه‌رى گرفته‌كان، بازنه‌ى ئيسلام زۆر فراوانتره له بازنه‌ى نه‌ته‌وه، به‌و پێيه‌ش كه له‌م قۆناغه‌ى مێژووى مرۆڤايه‌تى نه‌ته‌وه‌كانى تر خاوه‌نى ده‌وڵه‌تى خۆيانن، بۆيه ناكرێت گه‌لى كورد سه‌يرى نه‌ته‌وه‌كانى تر بكات، خه‌بات نه‌كات له‌پێناوى گه‌له‌كه‌ى، به‌ديدى فازڵ باش‌ترين خه‌بات له‌م قۆناغه گفتوگۆكردنه له‌گه‌ڵ گه‌لانى ناوچه‌كه، له‌و پێناوه‌ش گۆڤارى (منبرالحوار) داده‌مه‌زرێنێت له‌گه‌ڵ نوخبهيهك له بيرمهندانى عه‌ره‌ب، به‌هه‌موو ئاراستهجياوازهكان، دواتريش نهدوهيهك ڕێك ده‌خه‌ن له قاهيره به ناونيشانى (حوارالإسلام والعلمانية) ، كه تێيدا چه‌ندين بيرمه‌ندى عه‌ره‌بى به‌شدار ده‌بن، فازڵ گۆڤارى (منبر الحوار) ده‌كات به مينبه‌رێك بۆ گه‌ياندنى دۆزى ره‌واى گه‌له‌كه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه.
فازڵ ره‌سول له‌وكاته‌وه‌ش كه ماركسى بووه، رێزى بۆ ئايینى نه‌ته‌وه‌كه‌ى داناوه دژى هه‌موو جۆره سوكايهتيهك بووه، به موقه‌ده‌ساتى گه‌له‌كه‌ى، له‌م رووه‌وه ره‌خنه‌ى توند له گروپى روانگه ده‌گرێت، پێىوايه روانگهييهكان زۆر به رەقى و هه‌رزه‌كارانه هه‌ستى ئایيندارى خه‌ڵك بريندار ده‌كه‌ن و دهيوروژێنن، كه‌چى دێن به چراى ئه‌فسانه و خه‌ياڵ به‌دواى راستى پهيامه ونبووه‌كه‌ى زه‌رده‌شت دهگهرين.
ئينجا ئه‌و هێناوهنهوهى ده‌قه‌كانى زەردهشت له شيعرى شاعيرێكى گروپى روانگه كه ده‌ڵێت” به به‌هه‌شتى به‌ڵێنى دۆزه‌خيان بشۆن ” ئه‌و پێىوايه ئامانج له‌و ده‌قانه راستكردنهوهيانه به‌رامبه‌ر مهبدهئهكانى ئيسلام، كه ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌نجامى پێوانه شێواوه ئاوهژووهكهى بير‌ى ئاڵۆزاويانه و پڕه له گيانى ره‌گه‌زپه‌رستى و دوژمنايهتى عه‌ره‌ب.
جگه له‌مه‌ش پێىوايه كه يه‌كسانكردنى هاتنى سه‌ره‌تاى ئيسلام به داگيركارى عه‌ره‌بى، ئه‌وه شەڕكردنه بهكۆنهقين، چونكه ئه‌وكاته بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وايه‌تى له ئارادا نه‌بوو, نه كورد نه عه‌ره‌ب، گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ زهردهشتيهت توشكردنى كوردە بە شه‌ڕى لابه‌لا و لهبيركردنى دوژمنه راستهقينهكانى خۆيه‌تى.
ئه‌مانه وا ده‌رده‌خه‌ن كه فازڵ رسول هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ژيانيهوه، گرنگى داوه به خوێندنه‌وه‌ى ئيسلام و مێژووه‌كه‌ى، چونكه ئه‌م جۆره قسه‌يه له ئه‌نجامى قوڵبونه‌وه و خوێندنه‌وه‌ى زۆره، چونكه ئه‌م جۆره لێكدانه‌وه‌يه به كه‌سێك ناكرێت كه خوێنه‌رێكى ساده‌ى ئایينى بێت .
هه‌رچه‌ند له‌م قۆناغه‌ى هێشتا فازل ماركسى بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ئيسلامى به‌لاوه گرنگتره بوه، له زهردهشتيهت، پێى وابووه زهردهشتيهت زۆر كۆنهپهرستره له ئيسلام
فازڵ و كوردايه‌تى
فازڵ ههرچيهكى كردبێت له پێناو كوردايه‌تيدا بووە، ئه‌مه قسه‌ى خۆيه‌تى، كه شێركۆ بێكه‌س باسى ده‌كات، ئيتر دواى ئه‌م قسه‌يه‌ى فازڵ هه‌رچى بگوترێت بێ بنه‌مايه، چونكه خه‌ڵێك هه‌يه ده‌يانه‌وێت، فازڵ به‌دژ كورد وێنا بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش هه‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌كراوه، به‌ڵكو زۆربه‌ى ئه‌و كەسانهى كه هه‌ڵگرى فكرێكى ئايينى بوون رووبه‌ڕووى هه‌مان تۆمه‌تى بێ بنه‌ما بونه‌وه، بۆيه فازڵ رهسوليش بێ به‌ش نه‌بووه، له‌م تۆمه‌ته، كوردايه‌تى له وتاره‌كانى ره‌نگى داوه‌ته‌وه، كه‌س ناتوانێت موزايه‌ده‌ى بێ بنه‌ماى بهسهروە بكات، چونكه هه‌ميشه هه‌وڵى داوه كه كوردايه‌تى و ئيسلامهتى پێكه‌وه گرێبدات، هيچيان له سه‌ر حيسابى هيچيان نه‌بێت، به‌تايبه‌ت ئه‌و كه خۆى شاره‌زايه‌كى قوڵى له سياسه‌تى كۆن و نوێى ناوچه‌كه هه‌بووه، كه بەو پێیەی فازڵ كورد بوو، هاونەوەی فازڵ و دوو نەوەی پێشووتر، ئازارێكی زۆریان چەشت لە پاشماوەكانی كەوتنی دەوڵەتی عوسمانی و هاتنەكایەی دەوڵەتی هەرێمیی لە ڕۆژهەڵاتدا. فازڵ زۆر هەستیار بوو سەبارەت بە ڕۆڵی ئیسلام بۆ یەكێتی لە مێژووی ناوچەكە، لە قۆناغی خەباتكردن دژ بە چوارچێوەی ئیمپریالی پاش جەنگی یەكەمی جیهان. لەبەر ئەوە پاش ئەزمونێكی كورتى لەگەڵ چەپی كوردی و عەرەبی، لە سەرەتای هەفتاكاندا، فازڵ پاڵكێش (اندفاع) بوو هەروەك زۆربەمان پاڵكێش بووین- بەرەو ئەو شەپۆلەی كە شۆڕشی ئێرانی دروستی كرد (1978-1979)، بۆیە فازڵ گەڕایەوە بۆ خوێندنەوەی مێژووی گەلەكەی بەتایبەتی و مێژووی هاوچەرخی ناوچەكە لەم میانەوە. لەكاتێكدا گۆڕانكارییەكانی هەشتاكان لە ئێران، لە جەنگیدا لەگەڵ عێراق ئێمەی سارد كردەوە بەرامبەر بە ئێران، بۆ فازڵ، ڕووداوە دڵتەزێنەكان تەئكیدیان كردەوە كە ناسیۆنالیزم (بە واتا ڕۆژئاواییەكەی) هیچ چارەسەرییەك بۆ كێشە بنەڕەتییەكان پێشكەش ناكەن، كەپێشتر و ئێستاشی لەگەڵدابێت گیروگرفتی گیروگرفتەكانە سەبارەت بە گەلی كوردی پەرتەوازە لە نێوان چوار دەوڵەتدا .
فازڵ لەیەك كاتدا كورد و عەرەب و موسڵمان بوو. لەسەر ئاستی جیهانیش، خۆشەویستیی بۆ زانین و چاوبڕینە مەعریفەت و پێویستییەكانی، وایلێكرد بچێتە نێو جەرگەی شارستانییەتەكان و كولتورە ڕۆژئاواییەكان، بە فرە زمانییەكی هەمەجۆر و پێگەیشتوو، كە فازڵ لەغوربەتەكەیدا لە ڤییەننا وەك لێكۆڵەڤانێك و مامۆستایەكی زانكۆی بەرز دەركەوت، بێئەوەی ڕەسەنایەتی خۆی لێ ون بێت، یان واز بێنێت لە پابەندبوونیی فیكری خۆی .
ئا بەم شێوە، پێویستیی مێژوویی بۆ فازڵ ڕەسول بەرقەرار بوو، بەشداریكردن لە پێكگەیشتنی فیكری لە نێوان كولتورە ئیسلامییەكان و بەشداریكردن لە گفتوگۆكردن، لەنێوان شارستانییەتە مرۆڤایەتییەكان. ئنجا پەیوەندی فازڵ ڕەسول بە نووسینەكانی عەلی شەریعەتی، بەشێك بوو لەو پێویستییە مێژووییە هەرە گەورەیەی، كە فازڵ ڕەسول هەوڵیدا لە ئاستی بەتەنگەوە بوون و وەڵامگەرییەكەی بێت، نەك هەر تەنها لە خوێندنەوە عەرەبییەكەی بۆ عەلی شەریعەتی، بەڵكو لە میانەی سەرجەم كارە فیكری و ڕۆشنبیرییەكان كەپێی هەڵسا، لە مەودای لێكۆڵینەوە، بانگەواز و هەڵوێستدا. ئنجا گۆڤاری “منبر الحوار” بەشێك بوو لە بەروبوومی ئەم پڕوژە مەزنە.
ئه‌و كه‌سێكى ساده‌بوو له ژيان، ئه‌وه‌ى لاى گرنگ نه‌بوبێت ژيانى تايبه‌تى خۆى بووه، جياوازى بيرو{ا واناكات پشت له هاوزمانه‌كانى خۆى بكات، له‌كاتى سه‌ردانىكردنى شێركۆ بێكه‌س بۆ ڤييهنا، يه‌كێك بوو له‌وانه‌ى ده‌چێته پێشوازى به شهڕواڵێكى كوردى وجووتێ كلاش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و له ناوجه‌رگه‌ى ئه‌وروپايه ئاماده نييه واز له كولتورى ره‌سه‌نى خۆى بێنێت، ئنجا جياوازى بيرو{ا كارناكاته سه‌رى نه‌چێته پێشوازى شێركۆ بێكه‌س، دواى ئه‌وه‌ش كه شێركۆ له‌ماڵه‌وه سه‌ركۆنه‌ى ده‌كات كه ئه‌و چى له ديندارى داوه، كه‌چى بۆ رۆژى دواتر ده‌چێته كۆ{ه شيعريهكهى شێركۆ, ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى شێركۆ بێكه‌س كارناكاته سه‌ر فازڵ كه به‌شدار نه‌بێت له كۆڕه‌كه‌ى. كه‌چی شێركۆ بێكه‌س له سه‌رجه‌م شیعره‌كانیدا، باسی ده‌یان كه‌س ده‌كات وه‌كو خوله‌پیزه، مو‌سا عهنتهڕ (ڕۆژنامه‌وانێكی كوردی توركیا بوو)، قاسملو …هتد، كه‌چی باسی فازڵ ناكات كه له پێناو كورد خوێنی ڕژا! ئه‌مه‌ش جیاوازیی نێوان موسڵمانی كورد و ئه‌وانی تره. نموونه‌ش زۆرن وه‌كو ناسری سوبحانی, ئه‌حمه‌دی موفتیزاده و سه‌عیدی نورسی و ده‌یان زانای تر كه له نێوه‌ندی به‌ناو كوردایه‌تیی پوكاوی بێدینیی فه‌رامۆش كراون.
له‌كاتى گه{انهوهى شێركۆ بێكه‌س, جارێكى تريش فازڵ ده‌چێته‌وه وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ ماڵ ئاواىكردنى ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه{ێته‌وه وه‌ك سه‌لیم ئه‌لعوا له كتێبه‌كه‌ی باسی ده‌كات كه ده‌ڵێت “فازڵ ڕەسولم قەت نەمبینی جارێك مەشغول بێ بە شتێك تایبەت بە خۆی. جلوبەرگی ساكارترین جلوبەرگ بوون (لە زەوقێكی تا بڵێی جوان و بێ فیز كە شایەنی ڕێزگرتنە) و ژیانی تایبەتیشی لە پێداویستیە هەرە سەرەتاییەكان خۆی كورت هەڵێنابوو، گوێی بە خۆشیی و نازوفیز نە دەدا، هەردەم لە هاتووچووی بێ وەستان بوو، بۆ دیداری هزرڤانانی ئەم ئوممەتە، لەو پەڕی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای عەرەب، كە گفتوگۆی لە گەڵ دەكردن و گوێی لێ دەگرتن، هەوڵی دەدا پردێك دروست بكات، یۆ ئەوەی ئەم ئوممەتە كە دووچاری دواكەوتنێكی نابود هاتووە، بە سەریدا بپەڕێتەوە، بۆ ئەو جێگا و مەكانەتەی كە شایەنیەتی، لە پێشەنگی سەركردایەتی كردنی مرۆڤایەتی”.
كۆتايى
فازل ره‌سول به‌هۆى ئه‌وه‌ى خاوه‌نى فیكرێكى ئيسلامي بووه، كه‌س باسی ناكات، فازل له غهريبي ژيا، له غهريبي تيرۆركرا، هيوادارم قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستان ئه‌وانه‌ى زمانى ئه‌ڵمانى ده‌زانن، كتێبه‌كانى وهرگێرن بۆ زمانى كوردى، به‌رهه‌مه‌كانى به‌شێوازێكى شايسته چاپ بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته سه‌رچاوه‌يه‌ك بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوو.