سەردانەکەی حەسەن روحانی بۆ چین و داواکارییەکی ئـەرجەنتین بۆ ڕادەست کردنی علی ئـەکبەر ویلایەتی

لەلایەن ستاندار Posted on 433 جار بینراوە

ستاندەر

بریارە ئـەمرۆ حەسەن روحانی سەردانی وڵاتی چین بکات بەیاوەری لەگەڵ علی ئـەکبەر ویلایەتی ،سەردانەکەی روحانی بۆ وڵاتی چین دوای ئـەوە دێت کەپێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئـەمریکا بریاری دابوو کەوا لەمانگی نۆڤەمبەری ئـەم ساڵدا ئـابلۆقە بخاتە سەر ھەناردەی نەوتی ئـێران بۆ بازارەکانی جیھان، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە پێشبینیشدەکرێت لەگەڵ ڕێگەگرتن لەھەناردەی نەوتی ئـێران نرخی نەوت بگاتە ١٢٠دۆلاری ئـەمریکی بۆھەر بەرمیلێک.

ئـەم ھەنگاوەی ئـەمریکا وڵاتانی چین و روسیایی نیگەران کردووە، بەتایبەت وڵاتی چین کە کریارێکی باشی نەوتی ئـێرانە ، پێشتریش وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئـەوەی راگەیاندبوو کەوا وڵاتەکەی بەھیچ شێوەیەک بێ دەنگ نابێت لەئـەگەری بەکردەیی کردنی ئـەم ھەنگاوەی ئەمریکا، ئـەم ھەڵوێستەی چین وای کردووە کەوا ئـەمرۆ بریارە حەسەن روحانی سەردانی ئـەم وڵاتە بکات و لەگەڵ سەرۆکی وڵاتەکە کۆبێتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی نەوت و چەند پرسێکی تری جیھانی بەتایبەت چارەنوسی رێککەوتنەئـەتۆمییەکەی ئـێران لەگەڵ وڵاتانی ئـەوروپادا.

لەسەردانەکەیدا حەسەن روحانی راوێژکارێکی سەرۆکایەتی کۆماری لەگەڵە بەناوی “علی ئـەکبەر ویلایەتی” کەناوبراو بەشێوەیەکی فەرمی داواکراوە لەلایەن وڵاتی ئـەرجەنتینەوە، ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەرجەنتین بەفەرمی داوای لە وەزارەتەكانی دەرەوەی روسیا و چین كردووە لەكاتی سەردانی عەلی ئەكبر ویلایەتی بۆ وڵاتەكەیان دەستگیربكەن و رادەستی ئەرجەنتینی بكەنەوە بەمەبەستی دادگای كردن لەسەر ئەو هێرشەی ساڵی 1994 كرایە سەر ناوەندێكی یەهودیەكان و بەهۆیەوە 85 كەس كوژران و 300 كەسی تریش برینداربوون.

بەهۆی ئەو هێرشەوە پەنجەی تۆمەت بۆ كۆماری ئیسلامی درێژكرا و لەو كاتەشدا ویلایەتی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی بوو، دوای لێكۆڵینەوەش دادگا فەرمانی دەستگیركردنی لە سەر ئەو پرسە بۆ دەركرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.