رێکەوتنی پارتی و فتح و دەوڵەتی قانون ئاشکرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 315 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی (الشرق الاوسط) کە ئـەمرۆ بڵاویكردۆتەوە، شاندی هاوبەشی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و فەتح لەسەردانەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، بەپێی زانیاری رۆژنامەکە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی ئامادەیی خۆی دەربڕیوە كاریان لەگەڵدا بكات، چونكە نیگەران بووە لە روداوەكانی دوای ریفراندۆم و ئەو رێوشوێنانەی حەیدەر عەبادی گرتویەتیەبەرچبەرامبەر ھەرێمی کوردستان، بەتایبەت بەرامبەر پارتی و یەکێتی، لەم رووەوە بارزانی گلەیی خۆی بەشاندەکە گوتووە، هەروەها یەكێك لەو خاڵانەی رێككەوتنی لەسەركراوە، هەڵوەشاندنەوەی سیستمی سەرۆكایەتی هەرێم و كردنی بەسیستمی پەرلەمانی بوە، لەلایەكی دیكەوە.

ماجد شنگالی پەرلەمانتاری پێشووی عیراق بە رۆژنامەكەی وتوە “هەموو ئەوانەی باس دەكرێن سەبارەت بەدروستكردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی زۆر ورد نین و پێویستە سەرەتا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان بەشێوەیەكی فەرمی پەسند بكرێت، بەڵام كۆبونەوەكان ئیجابی بوون و لە یەكنزیكبونەوە هەیە، ئەوەش پەیوەستە بە داواكاریەكانی كوردەوە.

 

ئـەوەی جێگەی سەرنجە داواکاری لایەنە عێراقییەکانە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم، بەرای چاودێرانی سیاسی ھەڵوەشانەوەی دامەزراوەیی سەرۆکایەتی ھەرێم زیانی گەورەی بۆ ھەرێمی کوردستان دەبێت لەروانگەی نێودەوڵەتییەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.