شکۆی زانست لە نێوان د.علی الوردی و د.کامەران مەنتک دا ! (رەتکردنەوەی خەلاتی رێزلێنان لەدوو سەردەمی جیاواز)

لەلایەن ستاندار Posted on 430 جار بینراوە

نەجاد رەسوڵ

لە مێژووی نوێ و هاوچەرخی ئێراقدا رەوت و رەوشی خوێندن بەر ترسناکترین شێوازی دیسپلینکردن بۆتەوە . ئەم ناوەندە زانستیانە ناوەندێک نەماون خوێندکار فێری بیرکردنەوەیەکی تەندروست و رەخنەی عەقلانی و زانستی بێت ،ناوەندێک نەماوە پانتای گرێدانی پەیوەندیە ئەکادیمی و زانستی و کۆمەلاتی و ئابووری و سیاسی لەسەر بنیات بنرێت لەگەل کۆمەلگادا . زانکۆ دەبوا ناوەندێک بێت بۆ خوێندنی ئەو کتێبانەی کەپێویستە بخوێنرێن ،ناوەندێک بێت بۆ تاوتۆکردنی پرسە کانی کۆمەلگا و دەرچووون بە دەرنجام و چارەسەریەکی تەندروست و زانستیانە،ناوەندێک بێت شێواز و جۆری پەیوەندی مامۆستا و خوێندکار و خوێندکارو کتێب گرێ بدات . ئەوەی لەم ناوەندە زانکۆیانە ئەخوێندرێت چارەسەری کێشە کۆمەلایەتی و سیاسی و ئابووریان پێ نیە ،بەلکو لەسایەی حزب دا هەموو ئەمانە بوونەتە پاشکۆری لەکەدار کردنی خوێندن و دوکەووتی و شوێنی پەیداردنی پارە و بژێووی ژیاا نەک مەعرفە و زانست و داهێنان. لەمێژووی ئێراقدا دکتۆری علی الوردی زانای کۆمەڵناسی بەناوبانگ لەتەمەنێکی کورتدا مالئاوای لە زانکۆ کرد بەهۆی بیروباوەر و نوسینەکانی لەسەر کۆی گشتی بابەت و هەلوێستەکانی بەرامبەر کۆمەلگا و حزبی بەعس و سیاسەتی دەولەت و خراپی رەوشی زانکۆکان ،کاریگەربوونیوەردی لەسەر خوێندکاران لەهۆلەکانی خوێندندا وەردی دوورخستەوە لە زانکۆ. دکتۆر علی بەهۆی تایبەتمەندی بیرکردنەوەکانی گۆشەگیرکرا و دەیان راپۆرتی لەسەر نووسراوە کەلە کتێبی (علی الوردی فی ملفة الامنی )نووسراوە بە روونی باسی بێهودەی کردنی وەردی دەکەن تا لە زانکۆ دورکەوێتەوە وکاریگەری لەسەر خوێندکاران و کۆمەلگا نەمێنێت .

وةردی بە بوێرانە وەک مامۆستایەکی زانکۆی بوێر دیاری و خەلاتی سید الرئیس رەت دەکاتەوە بەهۆی دەست تێوەردانی حزب لەکاروباری زانکۆ ،هەروها رێزلێنانی یەکێتی نوسەران و رۆشنبیران رەت دەکاتەوە بۆ بەرز راگرتنی رەووت و رەوشی زانستی و فێر بوون لە م جیهانەئالۆزی ئەو کاتەی سەدام . لە کوردستاندا نمونەی وەک دکتۆر علی الوردی دکتۆر (کامەران مەنتک )ە . بەهۆکاری دابەزینی ئاستی زانست و دەستێوەردانی حزب لە هەستیارترین جومگەو پایەیەکی بنەرەتی مەعرفە لە کوردستاندا وبەخشینی ماستەر و دکتۆرا بەدەیا ن و سەدان کەسی ناشایستە و حزبی کەتوانای هەلگرتنی ئەو پەیامەیان نیە ئەم خەلات و رێزلێنانە رەتدەکاتەوە! رەتکردنەوەی وەرگرتنی خەلاتی رێزلێنان هەنگاوێگی گرنگە بە هەستکردن بەو دۆخە چەق بەستووەی زانست و زانکۆ کان و خوێندنی بالا تێی کەوتووە. هەستکردن بەوەی زانکۆ ئەو ناوەندە فکری و مەعرفیە نیە بۆ ئاشنابوون پێیان ،وەک چۆن درک کردنە بەخراپی رەوشی پەروەردەی نەوەیەکی نوێ ی دەرچووی زانکۆ ،هەژاری ‌زانکۆکانمان لە کەسانی پسپۆر بەوەی نوسینەکانیان لەسەر گۆرینی دۆخی هەرێم بێت بەوەی بەهای زانستی و فکری و میتۆدی لەخۆی گرتبێت و ببێت بە دەروازەیەکی چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەلگا .

دکتۆر وەردی و کامەران لە دوو سەردەمی جیاواز لە ناوندی زانکۆدا وانەبێژ و مامۆستای زانکۆن بەلام لە مێژوو و سەردەمی لێکچوو لەسیستەم و بەرێوەبردنی رەوشی خوێندن و دیسپلینکردنی ئەم ناوەندە لە رێگای حزب و پیاوانی تەنانەت سزادان و چاودێریکردندا ،سیستەمێک ئینسانی کوردی دووربخاتە لە بیرکردنەوەی تەندروست و داهێنەر ،کۆمەلگایەک نەتوانێت خەیال بکات عەقلانی بێت لە بەرێوەبردندا، کارەساتە لە کۆمەلگایەکدا بۆ دروستکردنی بریای سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتی پێویستیت بە معرفە و زانستی ناوەندە ئەکادیمیەکان نە بێت و هەولی دورخستنەوە و پەکخستنان بکەی بە گۆرینی کەسانی ئەکادیمی ب کەسانێک کەتەنها لە بازنەی حزب بن . بەحزبی کردن و دەست خستنەناو ئەم ناوەندە ئەکادیمیە هەولێکە بۆ گواستنەوەی سێبەر و تاریکی بەرێوەبردنی حزبە و بەشانۆیکردنی جیهانی بێ معرفەی و رووتانەوەی کوردستانە لە توانا راستەقینە و خاوەن ئەزموونەکانە بۆجیهانێکی تاریک و بارگاوی کردنیانە بە کەسانی حزبی کەهەلگری هیچپێوەرو بەهایەکی زانستی و معرفەی و میتۆدی نەبن .

لۆژیکی سەدەی رابردوو لەبەرێوەبردنی ولات بەوەی وشیاری تاک و کۆمەلگا و مرۆڤایەتی وێرانبکا هەرەسی هێنا بەلام کۆمەلگای سەرقالی هەژاریەکی بێ دەرەتان و ئابوووریەکی لاوازو ولاتێکی پەرت کرد و زانستی تووشی نەخۆشیەکی درێژخایەن کرد و عەقلە زیندووەکان ێلە ولاتانی دونیا پەناهەندەن و نەبوونی زانکۆکان لە رێزبەندی زانستی ولاتانی دونیا. بەتەنها تێرامان و هەلوێستەکردنی وەزیری خوێندی بالا و سەرۆکایەتی زانکۆ لەم هەلوێستە ئەبێ ببێت بە گۆشەنگایەک بۆ چاکردنی دۆخی خوێندنی باڵا . دوا ووشەی ئەم نوسینەم تۆمارکردنێکی مێژووی بوو بۆ دکتۆر کامەران مەنتک بە رەتکرنەوەی خەلاتی رێزلێنان ووتی (زانکۆ لە دیکۆرێکی مەعرفی دەچێت نەک ناوندێکی مەعرفی )

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.