ستاندەر
دوای ئەوەی هێزەكانی ئەمریكاو حەشدی شەعبی لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە رێكەوتن بە هاوبەشی هێرش بكەنە سەر چەكدارانی داعش لە چیایی قەرەچوغ، دوێنێ هێزەكانی پێشمەرگە هێرشیان كرد بۆ شوێنی ئامانج بەڵام ئەمریكا وحەشدی شەعبی هێرشەكەیان ئەنجام نەدا وهیچ هاوكاریەكی لۆجستیان پێشكەش نەكردن؛ ئەمەش بووە هۆی زیان گەیاندن بە هێزەكانی پێشمەرگەو پاشەكشەكردن.
بەرای چاودێران بۆ شكۆی هێزی پێشمەرگە وا چاكە بەشداری هیچ پرۆسەیەكی سەربازی دژی داعش نەكەن لە سنوری ناوچە دابڕێنراوەكانی ماددەی 140؛ چونكە ئەم شوێنانە لەلایەن حەشدی شەعبی داگیركراوە بە رەزامەندی ئەمریكا.