ستاندەر: سەلمان کۆچەری
بەهۆی خراپبوونی دۆخی عێراق و بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاری و فەسادی ئیداری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بزووتنەوەی گۆڕان داوایەک ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە عێڕاق و کوردستان بخرێنە ژێر سەرپەرشتیاری UN .
سایتی العراقیە نیوز لە سەر زاری وشیار عبداللە ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە لیستی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویکردۆتەوە کەوا گۆڕان پێیوایە دەسەڵاتی عیراق و هەرێم ناتوانن حکومرانیەکی باش بکەن و داخوازییەکانی خەڵکی پڕ بکەنەوەو کۆتایی بە قەیرانەکان بهێنن بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە عێراق بخرێتە ژێر سەرپەرشتیاری نەتەوە یەکگرتووەکان.
وشیار عبداللە ڕایگەیاندووە کەوا دۆخی هەرێم زۆر لەهی عیراق خراپترە بەجۆرێک حکومەتی هەرێم ٤ ساڵە دەستی بۆ مووچەو قوتی خەڵکیش بردووە بە دوو مانگ جارێک مووچە دەدرێت.
بێئومێدبوون لە دۆخی عێراق سیاسیەکانی عیراق و هەرێمی گرتۆتەوە هەربۆیە پەنا بۆ چارەسەری نێودەولی دەبەن.