چوار لایەنەکە پرۆژەیەکی یەکێتی و پارتی رەتدەکەنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 342 جار بینراوە

ستاندەر: کامەران 

بەپێی سەرچاوەیەکی تایبەت لەبزوتنەوەی گۆڕان، چوار لایەنە ناڕازییەکە پرۆژەکەی پارتی و یەکێتیان ڕەتکردۆتەوە بۆ دانوستانکردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان، ھەڕبەپێی سەرچاوەکە پارتی و یەکێتی لەکۆبوونەوەی دووشەمەی رابردوودا لەسەر پرۆژەیەکی ھاوبەش رێککەوتوون بۆدانوستان کردن لەگەڵ چوارلایەنەکە بۆ ئـەوەی بەیەک پاکێج بگەرێنەوە بەغدا، بەڵام چوار لایەنەکە بەھۆکاری نارازی بوونیان لەو پرۆسە تەزویراتەی کە ئـەم دووھێزە بەرامبەریان کردیان نیگەرانن، چاوەڕێی ھەڵوێستی دادگای فیدڕاڵی دەکەن لەسەر پەسندکردنی ئـەنجامەکانی ھەڵبژاردن، ھەر بەپێی سەرچاوەکە دوای پەسەندکردنی ئـەنجامی ھەڵبژاردنەکان چوار لایەنەکە پێکەوە ھەڵوێستی خۆیان دەخەنە روو.

هەڵوێستی چوار لایەنەکە پەیوەستە بە ناڕەزایی شەقام و جەماوەر لەمەڕ خراپی ئیدارەی یەکێتی و پارتی و کەڵەکەبوونی قەیرانەکان لەهەرێمی کوردستان کە ڕۆژ دوای رۆژ دۆخەکە خراپتر دەبێت و ئەگەری دەستپێکردنەوەی خۆپێشاندانەکانیش لە ئارادایە.

بەدیدی چاودیرانی سیاسی هەڵەیەکی گەورەیە گەر چوا لایەنەکە مەلەفی خۆیان لەگەڵ پارتی و یەکێتی تێکەڵ بکەن بۆ دانوستانکردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەکاندا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.