وەزەتی دەرەوەی بەریتانیا چەندین پێشێلکاری دەسەڵاتدارانی ھەرێم بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 356 جار بینراوە

ستاندەر
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕاپۆرتی ساڵانەی مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی بۆ ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکردەوە کە لە بەشێکیدا پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە عێراق و ھەرێمی کوردستان خراوەتە ڕوو

لە ڕاپۆرتەکە ھاتووە پێشێلکارییەکانی مافی ئازادی ڕادەربڕین لە عێراق بە گشتی و لە ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی جێگەی نیگەرانییە، دەشڵێت، بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی دەست وەزارەتەکە کەوتوون، لە ساڵی ڕابردوودا ڕۆژنامەنوسان دەستگیرکراون و ناوەندەکانی توێژینەوە و ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە شێوەیەکی کاتی کارەکانیان ڕاگیراوە.

جێی باسە ساڵی رابردوو بەھۆی توێژینەوەیەک کە دەزگای ستاندەر لەبارەی ریفراندۆم ئامادەی کردبو ئۆفیسی دەزگاکە بەبریارێکی نا یاسایی لە ھەولێر داخرا و، چەند کاتژمێرێکیش مەسعود عەبدولخالق دەستبەسەر کرا لەلایەن پۆلیسەوە و بەرێوەبەری پۆلیسی ھەولێریش ئەوکات بە میدیاکانی راگەیان داخستنی ئۆفیسی ستاندەر بەھۆی ئەوەیە قسەی نابەجێیان لەسەر ریفراندۆم کردووە.

جگە لە ستاندەر بەھەمان شێوەیە چەندین دامودەزگای تری میدیایی و رێکخراوەیی و رۆژنامەنووسان دوچاری فشار و داخستن بونەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.