‎درفەتەکە ئێستا بوو

لەلایەن ستاندار Posted on 234 جار بینراوە

ڕەوەند حمدامین

‎دوابەدوای خۆپیشاندانە بەرفراوانەکەی پارێزگاکانی خواروی عێراق باری ئەمنی ئەو وڵاتە بەتەواوی لەژێر پرسیاردایە، ئەوەشی کەھەیە بەزەبری ھێزو برینی ئینتەرنێت و دابینکردنی ھەرچی زووی خزمەتگوزاریە ‎سەرەتاییەکانە بەمەبەستی کپ کردنەوەی تورەیی خەلک.

‎ئەگەر بەچاوێکی سیاسیانە سەیری ئەوبابەتە بکرێت‎ دەبینین تەواوی ئەورووداوانە دەرفەتی گەورەی ئاسمانین لە ھەمبەر سیاسی کوردی بەنیازی بەدیھێنانی خەونی لە مێژینەی ھەر تاکێک کەخۆی بەکورد بزانێت، کە ئەویش راگەیاندنی دەوڵەتی کوردیە.

‎لەئێستادا حوکومەتی عێراقی کە ناتوانێت خۆی بەڕێوەبەرێت و خەڵکی خۆی بەسەریەوە بوەتەبار، لەحاڵێکدا تەواوی ئەوناڕەزایەتیانە لەکەمی خزمەتگوزاری و بێکاریەوە سەرچاوەدەگرن کە خودی شارەکان لەوانە (بەسرە) سەرچاوەی گەورەترین داھاتن بۆ وڵات! بۆیە بوونی ھەرێمێکی وەکو کوردستان لەئێستادا بەشتێکی زیادە بەملی عێراقەوە سەیردەکرێت.. ھەر لەبەر ئەمەشە دەکرێت ئەوبارودۆخە وەک ھەلێکی زێرین سەیربکرێت و بقۆزرێتەوە.

‎لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا کێ ئەم دەرفەتە باشە دەکاتە دەسکەوت؟! ھەمان ئەوانەی کە چانسی یەکەمی دروستبوونی دەوڵەتیان لەدەسدا؟ بیرتانە کەشوکوفی دەوڵەت دروستکردن ھەموودنیای پڕکردبوو؟! ئەی ئەنجام چیبوو، بێگومان دووبارەگەرانەوەبوو بۆبەردەم بەغدا بە زەلیلی.. دەوڵەت دروستکردنی ئەوکاتە جگەلە مزایەدەی حزبایەتی شتێکیتر نەبوو..

‎خەڵکێکی زۆری ناوخۆو ئەقلیمی و تەنانەت دەرەوەیش ھەبوو بۆ تێگەیاندنی ئەوەی کە ھەلومەرجەکە جارێ لەبارنیە و دەس ھەلگرن لە ریفراندۆم، بەلێنی ئەوەشدرا کەدوای سالێک بژاردەی باشتر لەبەردەستادەبێ ئەگەر دوابخرێت کەمن وادەزانم ( ئێستا ھەمان ئەو دەرفەتەبێ ) کە ئەمریکا لەسەروبەندی ریفراندۆمە شکستخواردوو و تەزویراویەکە بەلێنی بە سەرانی کوردیدا..
‎بەوھیوایەی ئەوەی کەلەدەس چووە بوار ھەبێت بۆگەرانەوەی لەھەلومەرجی باشو شیاوی خۆیدا یان لانی کەم دەرس لە مێژوو وەرگیرێت و دووبارە نەکرێنەوە..!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.