ستاندەر
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایدەگەیەنێت ئیدارەی خۆجێیی کەرکوک بەھاوکاری حکومەتی ناوەندی بەردەوامە لە دورخستنەوەی بەرپرسانی کورد و دامەزراندنی خەڵکی بەرەگەز عەرەب لە شوێنەکانیان.
دیاری حوسێن جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەوبارەیەوە ڕایگەیاند ” لەنوێترین بریار کەریم وەلی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک کە بەڕەگەز کوردە لە کارەکەی دوورخرایەوە و لەشوێنیدا کەسێکی عەرەب دامەزرێندراوە”
جێی باسە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم و ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەسەڵاتی کورد لە ناوچە دابڕاوەکان بەگشتی و لەکەرکوک بەتایبەت رۆژ دوای رۆژ بەرەو بێ ھێزی و نەمان دەچێت.