دواین نامەی سەدام حوسێن بۆ رەغدی کچی چەند نھێنیەک ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 630 جار بینراوە

ستاندەر

یەکێک لەو خانمە پارێزەرانەی لەکاتی دادگایی کردنی سەدام حوسێن بەرگری لێکردووە ،
لە دیدارێک لەگەڵ رادیۆی کاب ئێف ئێم-ی تونسی ناوەڕۆکی دوا نامەی سەدام حسێن، سەرۆکی رژێمی پێشوی عیراقی ئاشکراکردوە.

بوشرا خەلیل خانمە پارێزەر ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە لە دوا نامە ی بۆ رەغد لە دوای شەوی ژیانیدا، سەدام وتویەتی: “ئەگەر نەتانتوانی لە عۆجە بمنێژن، ئەوا بمبەن بۆ رومادی و لەوێ بەخاکم بسپێرن”.

لەبارەی ھۆکاری ئەو داواکاریەی سەدام حوسێن خانمە پارێزەرەکە وتویەتی:” لەو نامەیەوە تێگەیشتم کە سەدام دەیزانی ئەگەر تەرمەکەی لە عۆجە نەپارێزرێت، ئەوا روبەڕوی شێواندن و دەرھێنان و سوکایەتی پێکردن دەبێتەوە.”

ناوبراو راشیگەیاندوە دوای ئاگادارکردنەوەی سەرۆک ھۆزەکان، خەڵکی عۆجە و فەلوجە و رومادی وتویستانە تەرمەکەی وەربگرنەوە و لە شوێنەکانی خۆیان بەخاکی بسپێرن، بەڵام دواجار بڕیاردرا شوێنی بەخاکسپاردنەکەی عۆجە بێت.

بوشرا خەلیل وتویەتی: داوایان لە ئەمریکاییەکان کردوە ھەر بەیانیی لەسێدارەدانی سەدام، تەرمەکە وەرگرنەوە، ئەوانیش قایل بوون، ئاماژەی بەوەشداوە کە رێگەکە نائارام بووە و ئەگەری ئەوەیان داناوە تەرمەکە لەلایەن خەڵکەوە بشێوێنرێ و دەستکاری بکرێت.

وتیشی ” لەوکاتەدا عەلی عەبدوڵا ساڵح، سەرۆکی ئەوکاتەی یەمەن تەلەفۆنی بۆ رەغد-ی کچی سەدام کردوە و پێی وتوە ئەگەر نەیانتوانی لە عۆجە بەخاکی بسپێرن، ھەرچۆنێک بێت تەرمەکە بگەیەننە ئوردن یان سوریا و ئەویش فڕۆکەکەی تایبەتی ئامادەکراو رەوانە دەکات تا تەرمی سەدام بباتە یەمەن.

خانمە پارێزەرەکەی سەدام دەشڵێت: دوای ئەوەی ئەمریکاییەکان بیریان لەو داوایەکردەوە، دەستیان بە خاوەخاو و خۆدزینەوە کرد و بەرەو سیناریۆیەکی دیکە رۆیشتن و سیناریۆکە ئەوە بوو تەرمی سەدام رادەستی کەسێک بکەن ئەویش دواتر بیبات بۆ شوێنی بەخاکسپاردنەکە.

رونیشیکردوەتەوە کە مەبەستی ئەمریکاییەکان ئەوەبوو دەیانزانی سەدام لەسەر شەقامی عەرەب ئاستێکی جەماوەریی زۆری ھەیە و ئەگەر تەرمەکەی سەدام ببرێت بۆ یەمەن، ئەوا مەراسیمی رەسمیی بۆ دەکرێت و پێشبینیش کراوە سەرۆکەکانی عەرەب لەسەروو ھەموشیانەوە عەلی عەبدوڵا ساڵح و موعەمەر قەزافی، سەرۆکی پیشوی لیبیا ئامادەی مەرسیمەکە بن.

پارێزەرەکە ئەوەشی ئاشکراکردوە ئەو برینەی بە قوڕگی سەدامەوە بووە، ھۆکارەکەی پەتی لەسێدارەدانەکە بووە کە تایبەت نەبووە بە لەسێدارەدان، ھەر ئەوەش وای کردوە لەکاتی لەسێدارداندا ملی تووشی شکاوی بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.