ستاندەر ناوی پەرلەمانتارەكەی كۆمەڵی ئیسلامی بڵاودەكاتەوە كە ئاسایشی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی داوە

لەلایەن ستاندار Posted on 326 جار بینراوە

ستاندەر

ستاندەر لە سەرچاوەیەكی تایبەت زانویەتی كە هێزەكانی ئاسایش نیازی دەستگیركردنی پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقین لەسەر لیستی كۆمەڵی ئیسلامی بەناوی سەلیم هەمزە ناوسراو بە “مەلا سەلیم شوشكەیی”.

ستاندەر زانویەتی كە پێش دوو رۆژ ئاسایش هەڵیان كوتاوەتە ماڵی ناوبراو” بەڵام لەبەر ئەوەی لەماڵەوە نەبووە دەستگیرنەكراوە. بەڵام ئاسایش كۆمپیوتەرە تایبەتەكەی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردوە.

بەپێی سەرچاوەیەك بۆ ستاندەر كە مەلا سەلیم شوشكەیی ئێستا لە سلێمانیە وبەنیازە بچێت بۆ بەغدا؛ چونكە پەرلەمانتاری عێراقە وخاوەن پارێزبەندیە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.