قانونەكەی ئیسرائیل و دەستورەكانی عربی وتوركی دژ بەكورد

لەلایەن ستاندار Posted on 381 جار بینراوە

مسعود عبدالخالق

دوێنێ (قانون القومیە) لە كنیست دەرچوو پیك هاتوە لە 11 مادە ،لەمادەی(1 لقی ج) داكۆكی لەوە دەكا كە مافی چارەنوس لەدەولەتی ئیسرائیل تایبەتە بە گەلی یەهودی ( ممارسە حق تقریر المصیر فی دولە إسرائیل حصریە للشعب الیهودی) … ئیتر دنیا خرا بوو ..ڕاستە ئەو قانونە ڕەگەزپەرستیە ،بەلام بۆ سەیری قانونەكانی عربی وتوركی ناكەن دژبە كورد هەروابوە ، ئەوەتا : مادەی یەكەمی دەستورەكانی عیراقی پیشوو ،هەروەها دەستوری سوریا هەروا هاتوە كە تەنها عرب مافی چارەنوسیان هەیەو بەشیكە لە ئومەی عربی ، لەو دەستورەی سوریا (59)جار ووشەی عەرەبی لێهاتوە بۆ یەكجاریش ناوی ناسنامەی كوردی تیا نەهاتوە. لە دەستوری توركیا ش لە مادەی (66)ی بە ئەدریسی (تورك فەتەنلەر)وادەلیت هەرچی لە توركیا بێت توركە… تەنانەت فلستین ژێردەستیشە كەچی لە مادەی (1)دەستوریان ناسنامەكەیان وا تۆمار كردوە ( فلستین بەشێكە لە نیشتمانی عەرەبی) ، لە‌ بڕگەی (3) مادەی(1)ی دەستوری حزبی بەعس دەلێت:( الوطن العربی للعرب، ولهم وحدهم حق التصرف بشۆونه وثرواته وتوجیه مقدراته) …لە میساقی جامیعەی عربیش لەمادەی(1) هەروەك قانونەكەی ئیسرائیل دەلیت (مافی چارەنوس تەنها عرب دەگریتەوە ) .. سەڕای ئەوەش جارجار بەكوردی بێكەس و فەقیر دەلین (ئیسرائیلی دوەم!!) ، لەوەش خراتر هەندی كوردی فەقیر حال باوەڕ بەوانە دەكا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.