ئەمریکا بڕیارێکی گرنگ بۆ پشتیوانی لە ھێزەکانی سوریای دیموکرات دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 322 جار بینراوە

ستاندەر
ئەمریکا بەشێک لە چەکە قورسەکانی لەعێراقەوە دەگوازێتەوە بۆ سوریا بۆ ھاوکاری و پشتیوانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە شەڕی داعش.
بەگوێرەی راپۆرتێک کە (ئەل مۆنیتەر ) بڵاویکردۆتەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاندووە بەمەبەستی پشتیوانی لە ھاوبەشەکەمان لە سوریا کە ھێزەکانی سوریا دیموکراتن  بەشێک لە چەکە قورسەکانمان لەعێراقەوە دەگوازينەوە بۆ سوریا  گواستنەوەی ئەو کەلوپەلە سەربازیانە یارمەتی ئەو ھێزە دەدات بۆ گرتنەوەی دوین پێگەکانی داعش لە سوریا.
پنتاگۆن راشیگەیاندووە بەردەوام دەبین لە پشتیوانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات.
ئەوە لەکاتێکدایە تورکیا بەردەوام ھەوڵدەدات پشتیوانی ئەمریکا بۆ ھێزەکانی سوریای دیموکرات نەھێلدرێت و تاوانباریان دەکات بە بەشێک لە پەکەکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.