سەرۆکی عەشیرەتی ھەروتی: ڕوونکردنەوەیەک لەسەر کێشەی شاخی بەنی ھەریر

لەلایەن ستاندار Posted on 774 جار بینراوە

جەمال ھەروتی-  سەرۆکی عەشیرەتی ھەروتی
زۆر لە برادەران و خەڵکی دڵسۆزی کوردستان پەیوەندیم پێوە دەکەن لەسەر کێشەی ئەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو … لەسەر شاخی بەنی ھەریر ، وادیارە دەنگ و باسەکان بەباشی بەھەموو لایەک نەگەیشتووە بۆیە ئەو ڕوونکردنەوەیە ئەنووسم ، کە وەڵامێک بێت بۆ ھەموو لایەک .
. ماوەی دووساڵە بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا دەکەن کە شاخی بەنی ھەریر لە معسکری سپیلک تاکو ڕێگای زینەتیر چۆل بکرێت و ھیچ کەس و مەڕدارێک بۆی نەبێت بچێتە سەر ئەو شاخە گوایە شوێنێکی سەربازیە … ساڵی پار لەڕێگەی برای بەڕێزم کاک برھان بلەیی ئاگادار کرامەوە کە شاندێکی باڵای پارتی لەمەکتەبی بەرێز بارزانی دێن بۆھەریر .. داوا کرابوو .. ڕیش سپیەکانی عەشیرەتی سورچی و ھەروتی لەگەڵ بەندە بچین بۆ ھەریر بەمەبەستی ڕەزامەندی دەربڕین بۆ ئەوەی تەێەرروف بەشاخەکە بکەن … کاتێک من زانیم ئەو مەبەستەیان ھەیە .. من نەچووم بۆ کۆبونەوەکەو بەبەڕێز کاک برھان بلەییم ووت تکایە پەیامەکەی من بەو شاندە بەڕێزە ڕابگەیەنە … ووتم ( بۆ زەویەکانی فرۆکەخانەی ھەریر ھیچ دەنگم نەکرد چونکە فرۆکەخانە پێویستیەکی گرنگە بۆ ووڵاتەکەمان ، کەچی زەویەکانی فرۆکەخانەش .. زۆربەی ھی گوندەکانی ،باویان و خراوتان و ھەریرە کەھەروتین … بەبێ ئەوەی ھیچ قەرەبویەکی خاوەن زەویەکان بکەنەوە ) کاک برھان بلەیی ڕاشکاوانە پەیامەکەی منی بەشاندەکە ڕاگەیاندبوو … کاک برھان بلەیی خۆشی دیفاعێکی زۆر باشی کردبوو ، پێی راگەیانبوون کە ھەروتیەکان بەھیچ شێوەیەک قبولی ئەوە ناکەن کەھیچ کەسێک تەێەڕوف بەو شاخەبکات جگە لەھەروتیەکان .. بەھاری ئەمساڵیش بەرێز کاک برھان بلەیی یاداشتێکی دابوو بەبەرێز سیداد بارزانی بۆ ئەو مەبەستە بەلام ھیچ وەلامێکی نەبوو … … لەوچەند رۆژەی ڕابردوو ھێزێکی دژە تیرۆری پارت بەسەرۆکایەتی ( وەیسی بارزانی ) کەکوڕی بەرێز کاک مەسعود بارزانیە .. بێ ئەوەی ھیچ پرس و ڕایەک بەعەشیرەتی ھەروتی بکەن بەھێزێکی زۆرەوە چونەتە سەرشاخی بەنی ھەریر .. دوو کۆمپانیای گەورەی ڕاسپاردوون بۆ بنیاتنانی شارێک لەسەر شاخی بەنی ھەریری سەربەرز بەمەبەستی نیشتەجێکردنی بنەماڵەکەیان ، لەسەر ئەوشاخەی کەلەسالی ۱۹٦۱ تاکو ڕاپەرینی گەلی کورد بەخوێنی سەدان شەھیدو برینداری کوڕە ھەروتیەکان سوور کراوە … ھەر بۆزانین .. شاخی کۆڕەک کەزۆربەی مولکی عەشیرەتی ھەروتیە و بەشی خوارەوەشی مولکی عەشیرەتی سورچیە . لەدوای ڕاپەرین تاکو ئێستا لەلایەن پارتی داگیر کراوە و نایەڵن ھیچ کەسێک بۆگەشت و گوزارسەرشاخەکە بکەون .. گەنجەکانی ئیمە بۆ گەشت دەچن بۆ کوێستانەکانی باڵەکایەتی کەچی بۆیان نیە لەکوێستانەکانی خۆیان کات بەسەر بەرن ……….بۆیە ھەموو ڕۆلەکانی عەشیرەتی ھەروتی ئەوانەی پارتین و ئەوانەی یەکێتین و ئەوانەی لەریزی حزبەکانی ترەوەن بەگشتی لەو داگیر کاریە نارازین … بەلام . بەرێز مەسئولی لقی پارتی لەسۆران و بەرێز کاکەمین نەجارو بەرێز کاک نەوزاد ھادی پەیوەندیان لەگەل برای بەرێزم کاک برھان بلەیی کردووە کە چەند رۆژێک مۆلەتیان پێ بدرێت بۆئەوەی کێشەکە چارەسەر بکەن … من زۆر مەمنونی ئەو بەرێزانە دەبم کاری جددی بکەن ئەو ھێزە پاشەکشە پێ بکەن لەسەر بەنی ھەریر .. ئێمەی ھەروتی لەدەسپێکی شۆرشی کوردەوە لەریزەکانی پێشەوەی قوربانی دان بووینە ، ھیچ کاتێک ئیمە بستەخاکێکی ھیچ کەسێکمان داگیر نەکردووە … لەھیچ کەسێکیش قبول ناکەین خاکمان داگیر بکەن … بۆیە بەھەموو لایەک ڕادەگەیەنم کە باج و نرخی بەنی ھەریر تەنھا خوێنە و بەھیچ شتێکی تر قەرەبوو ناکرێتەوە … ھەموومان ئامادەین چۆن تەمەن و گیانی خۆمان کردە قوربانی کوردستان بەھەمان شێوە روح و گیانمان دەکەینە قوربانی بەنی ھەریر ..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.