تۆمەتی تیرۆر وەک تەونی جالجاڵوکە، دژ بەنەیارانی سیاسی

لەلایەن ستاندار Posted on 481 جار بینراوە

 کەمال ئەسکەندەر

ئەوەی ئێستا لەپایتەخت دەگوزەرێ دەرخەری ئەو مەترسیەیە کە بەردەوام فراکیسۆنی کۆمەڵ لەپەرلەمانی کوردستان درکی پێکروە و داوای پەکخستنی یاسای تیرۆری کردوە ، چونکە کاڵایەکی حازر بەدەستی دەسەڵات بوە وەک تەونی جاڵجاڵۆکە بۆ گرتنی ئەندامانی حزب وھێزە ئۆپۆزسیۆنەکان .

کاتێک ھەر ڕووداو و پێشھاتێکی نەخوازراوی ئەمنی ڕوودەدات بێ یەک و دوو چەند فیلمێکی لەسەر دروست دەکرێ بۆ تێوەگلانی کەسە کاریگەرەکانی کۆمەڵگە .

کاتێ بینای پارێزگا لەئەنجامی کەم وکوڕی ونەبونی بەرنامەیەکی تۆکمەی ئەمنی چەند کاتژمێرێک دەکەوێتە دەستی سێ ھەرزەکاری نەعل لەپێ ، کێ لێی بەرپرسە؟

ئەو چەکانەی ھەرزەکارەکان بەکاریان ھێنا ھی کێن؟
باوکیان لەکام حزب و دەزگای حکومەت کاردەکەن ؟
بۆ دوای ڕووداوەکان پلانی ئەمنی بونی ھەیە ؟ ئەدی پێش ڕووداوەکان چی ، مەگەر دەکرێ بینای بەرزترین یەکەی ئیداری کەپارێزگایە یەک پۆلیس پاسەوانی بێ ؟

مەگەر لێدوان و ڕوونکردنەوە جیاوازەکانی بەرپرسانی ئەمنی بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی ڕووداوەکانە ؟ یان لەئەنجامی بێ بەرنامەیی یانە؟

لەکۆتایی دا ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ ھەر پێشھاتێکی نەخوزراو بێ سەروبەری زیاتری حکومڕانی کوردیمان لەھەرێمی کوردستان بۆ ئاشکرا دەبێ ، ئیتر بەئومێدی کوردستانێکی ئارام و دوور لە تەنگەژەی ئەمنی وسیاسی .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.