کۆچەر عەلی
له ساڵی 2006 كه چه‌ند مانگێك بوو زه‌واجم كردبوو، رۆژێك خزمێكمان كه له ئۆرگانێكی پارتی ده‌وامی ده‌كرد هات و گوتی ناوت دراوه كه تۆ چویته پارێزگای ئهنبارو خۆت ته‌قاندۆته‌وه! منیش گوتم ئه‌ی گه‌ر خۆم ته‌قاندۆته‌وه بۆچی لێره‌م؟ وتی والله له ناوچه‌ی پارتی ئه‌و نوسراوهیان داوه‌ته من بۆتۆم هێناوه، خۆشتان ده‌زانن ماوه‌یه‌كی زۆر پارتی و یه‌كێتی له بری دادگا‌و حكومه‌ت به ئاره‌زووی خۆیان خه‌ڵكیان تۆمه‌تبار دهكردو باش بۆیان تێده‌كوشی… !
بۆ رۆژی دواتر خزمه‌كه‌مان هات و منی برده ناوچه‌ی پارتی و منیش یه‌ك سڵاوی مسوڵمانانهم له به‌رپرسی ناوچه‌كه كرد‌و ئه‌ویش وتی سه‌رچاوم به‌خێر بێی و لێره دانیشه، دوای چاك و چۆنی كابرای به‌رپرس وتی به پێی زانیارییه‌كان كه بۆمان هاتووه تۆ له رۆژی ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ گروپی قاعیده كه ئه‌وكات عێراقی ته‌نی بوو عه‌مه‌لیه‌ی ئیرهابیت ئه‌نجامداوه‌و خۆت ته‌قاندۆته‌وه!؟ منیش وتم ئه‌ی كه خۆم ته‌قاندۆته‌وه چیده‌كه‌م لای ئێوه كابرا ده‌می تێك ئاڵا‌و وتی ئاخر زانیارییه‌كه ده‌ڵێ نه‌مردووه بریندار بووی وتم كوا چ شوێنێكی جه‌سته‌م بریندار بووه؟ كابرای به‌رپرس هیچ قسه‌ی نه‌كرد و ته‌نها وتی تۆ ئیسلامی وتم به‌ڵئ كادیری راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌م دیسان بێ ده‌نگ بوو، دواتر وتی ده‌بێت واز له بزووتنه‌وه بێنی وتم خۆ بزووتنه‌وه باره‌گای هه‌یه له هه‌ولێرو ده‌زگای راگه‌یاندنی هه‌یه بۆ ناڕۆن حزبه‌كه داخه‌ن وتی ئاخر حزب جیاوازه ئیتر له قسه قۆڕه‌كانی به‌رده‌وام بوو و وتی جارێكی تر بچییه‌وه ناو بزووتنه‌وه زیندانیت ده‌كه‌ین وتم باشه.
هه‌زار ره‌حمه‌تی لێبێت دكتۆر شوان قه‌ڵادزه‌یی كه به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوو رووداوه‌كه‌م بۆی گێڕایه‌وه‌و جه‌نابی مه‌رحوم وتی گوێیان پێمه‌ده‌و كاری خۆت بكه ئیتر له‌وكاته‌وه هه‌ر به‌رده‌وامین.
جا سه‌رتان ناهێشێنم به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی بینای پارێزگای هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك په‌یج و ئه‌كاونتی سێبه‌رو جاش گه‌نجه‌كه‌ی سه‌ید سادقیان وا پێناسه‌كه كرد كه ئه‌و بووه هێرشی كردۆته سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێرو كوژراوه كه‌چی ده‌بینم گه‌نجه‌كه له من ساغترهو به‌رای لێنییه.
زۆر كارێكی مه‌ترسیداره ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و په‌رده‌پۆش كردنی هه‌ڵه‌كانی خۆی بوختان بۆ خه‌ڵكی بێ‌تاوان دروست كات، چونكه دواتر كێشه‌كه گه‌وره‌تر ده‌كات نه‌ك چاره‌سه‌ری بكات.