جياوازي چينايەتی و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا

لەلایەن ستاندار Posted on 2388 جار بینراوە

سادق عسمەت

یەکێک لەو کێشە گەورانەی کە ئەمرۆکە بەرۆکی کۆمەڵگای ئێمەی گرتوە جیاوازی چینایەتیە بە شێوەیەک بە بەراورد بە بیست ساڵی ڕابردو گەشەیەکی یەکجار زۆری بەخۆوە بینیوە وە بەردەوام لە گەشە دایە.
جیاوازی چینایەتی دەبێتە هۆی ئەوەی کە چینی
هەژاری کۆمەڵگا هەست بکات کە لە حەق و مافی خۆی بێبەش کراوە وە ئەو ماف خورانە دەبێتە هۆی تێکچونی باری کۆمەڵگا.
یەکێک لە خاڵە بەرچاوەکان جیاوازی کوڕەبەرپرس و چینەکانی تری کۆمەڵگایە.
کوڕەبەرپرس یەکێکە لەو وشانەی کە گوێبیستی دەبیت بەبێ مەبەست رق و قینێک یان هەستێکی ناخۆشت لا دروست دەبێت.
کوڕەبەرپرس هەرچەندە وشەیەکی زۆر کۆن نیە کە دەیبیستین بەڵام کاریگەریەکی خراپی زۆری لە کۆمەڵگای ئێمەدا داناوە وە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت بە وەرگرتنی قەرزی گەورە لە حکومەت و دانانیان لە پۆستە حکومی و حیزبیەکان بە بێ هەبونی شارەزایی و پسپۆڕی وە بەکارهێنانی سامانی گشتی بۆ خۆشگوزەرانی خۆیان ئەمانە ئەم هۆکارانەن کە چینی ناوەڕاست و چینی خوارەوەی کۆمەڵگای بە ڕێژەیەکی یەکجار زۆر سەرقاڵ کردوە.
دەوڵەمەندان و دەست ڕۆشتوەکان و خاوەن کۆمپانیا زەبەلاحەکان باج و زەڕیبە و کرێی کارەبا و… هتد نادەن بەڵام چینی ناوەڕاست و چینی هەژاری کۆمەڵگا دەبێ باج و زەڕیبەی خۆیان بە تەواوەتی بدەن.
ئێستا ئەگەر واز لە جیاوازیە دیارو ئاشکراکان بێنین وە تیشک بخەینە سەر جیاوازیە نادیارەکان کە ئەوانیش بەهەمان ڕادەی جیاوازیە دیارەکان زیان بارن بۆ کۆمەڵگا.
لەهەر وڵاتێک کە مافی تاکە کەسی بە شێوەیەکی یاسایی دیاری نەکرابێت وە مافی تاک نەدرابێت ئەوا هەمو هەڵوێستەکان بە سودی دەوڵەمەندەکانە بۆ نمونە لە دەنگدان دەوڵەمەندەکان خۆیان کاندید دەکەن وە بە دابەش کردنی پارەیەکی زۆر کاریگەریان لەسەر ئەنجامی دەنگدان دەبێت وە لەو ڕوەوە جیاوازی چینایەتی زۆر لە نێوان دەوڵەمەند و هەژار دەتوانێ دیموکراسی کەم بکاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.