پرۆژەیەک لەبارەی دروستکردنی مۆزەخانەی گوڵی سروشتی کوردستان دەخرێتە ڕوو

لەلایەن ستاندار Posted on 1109 جار بینراوە

ستاندەر
پرۆژەیەک بەمەبەستی دەرخستنی جۆر و ڕەنگی گوڵ لە کوردستان و ناساندنی پێشکەشی رێکخراوی نێودەوڵەتی ھەماھەنگی پەرەپێدانی کشتوکاڵی JDA و وەزارەتی خوێندنی باڵاو لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان کراوە.

پرۆژەکە لەژێر ناویشانی ” پرۆژە پێشنیازی دروستکردنی مۆزەخانەی تایبەت بە گوڵی سروشتی کوردستان ” لەلایەن سەنگەر رەسوڵ توێژەری پەیوەندیەنیودەوڵەتیەکان ئامادەکراوە و تیایدا وردەکاری پرۆژە خراوەتە ڕوو.

لەبارەی ئامانجی پرۆژەکە سەنگەر رەسوڵ لە پرۆژەکە چەند خاڵێکی خستۆتە ڕوو لەوانە:
– دەرخستن ی شێوە و جۆر و ڕەنگی گوڵە سروشتیەکان بەتایبەتی ناوچە شاخاوی و کوێستانەکان بەپێی جۆر.
– پاراستن و دەرخستنی ناو کوردیەکانی ئەو گوڵانە و ویندوو ھێشتنەوەی ناوە کوردیەکان.
پۆڵێنکردنی گوڵەکان بەپێی جۆری بەکارھێنانیان )بۆ مەبەستی پزیشکی، بۆ بەرھەمی
بۆن، وەکو سەرچاوەەی خۆراکی)
– پۆلێنکردنی بەپێی ناو‌ە جیھانییەکان
– پیشاندانی جوانی و دەوڵەمەندی گوڵەکانی ھەرێم
– کردنەوەی دەرگای لێکۆڵینەوەو توێژینەوە بەرووی کۆلیژەکانی کشتوکاڵی زانکۆکانی
ھەرێم.
لەبارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی پرۆژەکە توێژەر چەند خاڵێکی خستۆتە ڕوو لەوانە:
پرۆژەکە بەمشێوەیە دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە:

– دروستکردنی شوێنێکی تایبەت بەپیشاندانی جۆرو شێوازی گوڵەکان.

– پیشاندانی گوڵەکان لەرێگەی بەخێوکردن و ‌دروستکردنی ژینگەیەکی تایبەت لەناو
مۆزەخانەکە بەپێی سروشتی ئەو‌گوڵ و‌رووەکانە

– پیشاندانی گوڵەکان لەرێگەی وێنەو تابڵۆوە لەشوێنێکی تایبەت لەناو مۆزەخانەکە بەپێی
سروشتی ئەو‌گوڵ و‌رووەکانە

– لەکەڵ بەخێوکردن و ‌پیشاندانی سەرجھم ‌جۆرو گوڵەکانی دیکەی کە لە کوردستان
توانای روواندنیان ھەیەو بوونییان ھەیە لەگەڵ نیشاندانی ناوەکانیان.

– تەرخانکردنی شوێنێکی تایبەت بەکتێب و ‌نووسین و ‌توێژینەوەکانی تایبەت بەگوڵ و
رووەکەکان.

– ھاندانی زانکۆکان (کۆلیژی کشتوکاڵ) و‌وەزارەتی خوێندنی بالا و وەزارەتی کشتوکاڵی
ھەرێم بۆ ئەنجامدانی توێژینوە ولە وبارەیەوە.

– رێکخستن و‌کارئاسانیکردن بۆ ئەو توێژەرانەی کە سامپڵی گوڵەکان وەردەگرن.

لەبارەی سودەکانی پرۆژەکە توێژەر سەنگەر رەسوڵ لە پرۆژەکە نوسیویەتی:

– لە رێگای ئەم پرۆژەیە جوانی و ڕەنگاو ڕەنگی گوڵە سروشتییەکان دەردەخەین.

– ئاشناکردنی نەوەی ئێستاو داھاتو لەبارەی جۆرو ناوی گوڵەکانی کوردستان.

– کردنەوەی دەرگای توێژینەوە بەرووی خوێندکارانی و‌ئەکادیمییەکانی زانکۆکان.

– کەرتی گەشتیاری دەوڵەمەند دەکات لەرێی سرنج‌راکێشانی سەردانیکردنی گەشتییاران.

– دۆزینەوەی سرچاوەی سروشتی دەرمان

– دۆزینەوە و ھاندانی بەرھەمھێنەران بەرووی درووستکردن و بەبازارکردنی بۆنی گوڵی
کوردستان.

– پۆڵینکردنی گوڵەکان

– ھاندانی خەڵک و حکومەت بۆ پاراستنی ژینگە و جۆری ئەو گوڵانە و پارێزگاریکردن لە
لە لەناو چونیان.

– پاراستنی سەرچاوەی خۆراکی مێش ھەنگ.

 

کۆبونەوەی توێژەر سەنگەر رەسوڵ لەگەڵ لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمان بۆ خستنە ڕووی وردەکاری پرۆژەکە:

وێنەی چەند گوڵێک کە توێژەر ھاوپێچی کردووە لەگەڵ پرۆژە پێشنیارەکە:

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.