حکومەت ونیشتیمان تێکەڵ مەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 379 جار بینراوە
ڕۆبەرت فیسک/ نوسەری بەریتاني
وەرگێران: كاردۆ موحەممەد
تێگەیشتنی حکومەت ونیشتیمان لە جیهانی عەرەبی دا…!!
رۆبەرت فیسک :یەکیکە لە ڕۆژنامە نوسە بەناوبانگەکان لە جیهان دا، یەکیکە لەوانەی بەباشی دەمانناسێ، ٣٠ساڵ لە وڵاتەکەمان ژیا و تا ئێستاش لە بەیروت دەژی :پەیامنیری ئیندپیندت بەریتانییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ، یەکێکە لەو ڕۆژنامەنوسە ڕۆژئاوایانەی وادادەنرێ دژی سیاسەتی ئەمەریکاو وەلاتەکەی خۆی کە بەریتانیایە لە وڵاتەکەی ئیمەدا..!
رۆبەرت فیسک دەڵی :دەزانن بۆچی ماڵی عەرەبەکان لەوپەری خاوینیدایە ،بەڵام شەقامەکانیان بە پیچەوانەی ئەوەیە..!
هـۆکارەکە ;عەرەب وا هەست دەکەن ماڵیان موڵکی خۆیانە،بەڵام هەست ناکەن نیشتیمانەکە موڵکی ئەوانە ..!هەر بەڕاستی شەقامەکانمان پیس و پۆخڵە لەبەر ئەوەی وا هەست دەکەین نیشتیمانەکە موڵکی ئیمە نییە!
کەواتە هۆکارچیە …….!؟!؟
ئەوە بۆ دوو هۆکار دەگەرێتەوە .
یەکەم: ئیمە چەمکی نیشتیمان و چەمکی حکومەتمان تیکەڵ کردووە وا دادەنین یەکێکن ،ئەوەیە کارەساتەکە لە خۆیدا ..! حکومەت بەریوەبەری سیاسەتە بۆ ماوەیەکی کەم لە تەمەنی نیشتیمان، هیچ حکومەتێک تا هەتا هەتایێ نامێنێ…. بەلام نیشتیمان میژوو جوگرافیایە ،ئەو خۆڵو خاکە یە کە ئیسک و پروسکی باپیرانی لە باوەش گرتووە ، درەختیکە ؛ ئارەقیانی خواردۆتەوە ،ئەو ئەندیشەو کتیب و نەریتە ….!لە بەر ئەوە مافی هەموو مرۆڤیکە رقی لە حکومەت بیتەوە،بەلام حەقی نییە، نیشتیمان ببوخزێنی ….! گەورەترین کارەسات ئەوەیە کەسیک تێکەڵی لە نیوان حکومەت و نیشتیمان بکات، ئەو بڕوای وابیت ئیمە تۆلە لە حکومەت دەکەینەوە، ئەگەر زیان بە نیشتیمان بگەیەنین..! وەکو وابیت نیشتیمان هی حکومەت بێت، نەک هی ئیمە ..!عیلاقەی حکومەت بە شەقام چییە کەمن و تۆ بەسەریا رێ دەکەین .بە زانکۆیەک کە مناڵی من و تۆی لێ فیردەبیت ، بە نەخۆشخانەیەک خیزانی من و تۆی لێ چارەسەر دەکری ،،شتەکان موڵکی ئەوانە نییە کە بەڕێوەی دەبا،بەڵکو موڵکی ئەوانەیە کە بەکاری دێنن ..!لە راستیدا ئیمە تۆڵە لە نیشتیمان دەکەینەوە ،نەک لە حکومەت ،حکومەتەکان بە ریگای تر سزا دەدرین، ئەگەر بەڕاست ئیمە نیشتیمانمان خۆش دەویت..!
دووەم:ڕوشنبیری موڵکیەتی گشتی لای ئیمە بونی نییە، هەتا وا دەردەکەوی ئیمە دووجاری ئیزدیواجیەت …بوین ئەوەی پاریزگاری لە خاوینی تەوالیتی ماڵی خۆی دەکا هەر ئەو تەوالێتی گشتی پیس دەکا :هەر ئەوەی پاریزگاری لە مێزی ماڵەکەی دەکا ،هەر ئەو ناوی خۆی لەسەر کورسی قوتابخانە و زانکۆ هەلدەکۆڵێ :باوکیک کە دەیەوی کورەکەی لە ماڵەوە پاریزگاری لە سیستەم بکات. هەر ئەو رەتی دەکاتەوە ،لەریز بوەستی چاوەڕێ نۆرەی بکات… ئەو دایکەی ڕازنیە کچەکەی دەرسیکی لەدەست بچیت هەر خۆی لە دەوام ڕادەکا ….!!
چکاوەی قسە :بمانەوی یا نەمانەوی حکومەت نیشتیمان نیە .کیشەکانمان لەگەل حکومەت بە ویرانکردنی نیشتیمان چارەسەر نابیت .گەلێک تۆڵە لەنیشتیمانەکەی دەکاتەوە، لەبەر ئەوەی حکومەتەکەی خراپە، شایستەی حکومەتیکی باشتر نییە :! شارستانیەتی بونمان بە پاکی باخچەی ماڵەکانمان پیوانە ناکرێ، بەڵکو بە پاکی باخچەی گشتی دوای دانیشتمان لە ناویدا پیوانە دەکرێ ،ئەگەر لە حاڵی خۆمان رامێنین دەبینین دوژمنی خۆمانین ،هیچ کەسیک خراپە لەگەڵ نیشتیمانەکەمان ناکات بە رادەی ئیمە دەیکەین..!!
راستیان وتووە :مرۆڤ پیویستی بە شەقامی خاوینە نییە بۆ ئەوەی بەڕیز بیت ،بەڵام شەقام پیویستی بە خەڵکێکی بەڕیزە بۆ ئەوەی پاکبێت…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.