ستاندەر
بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری داوە لەسەر دیاریکردنی علی حەمە ساڵح وەکو سەرۆکی لیست بۆ هەڵبژاردنی ۳۰ ی ئەیلولی پەڕلەمانی کوردستان.
جێگای باسە پێشتر ناوی هەریەک لە عبدالله ی ملانوری و برزۆ مجید و علی حەمە ساڵح وەکو پاڵێوراو بۆ سەرۆکی لیست دەهات.
جێگای ئاماژەبۆکردنە سبەی کۆتایی دێت بەو وادە درێژکراوەی کۆمسیۆن بۆ تۆمارکردنی ناوی پاڵێوراوانی لیست و قەوارەکانی بەشدار لەهەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان.