هاوپەیمانی بڕیار لەسەر سەرۆکی لیستەکەی دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 337 جار بینراوە

ستاندەر

سبەی یەکشەممە کۆتایدێت بەو وادە درێژکراوەی کۆمسیۆن بۆ تۆمارکردنی ناوی پاڵێوراوانی لیست و قەوارەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی ۳۰ ئەیلولی پەڕلەمانی کوردستان.

بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری “حاكم سه‌مه‌د محمه‌د”، سه‌رۆكى ده‌ڤه‌رى هه‌ولێرى هاوپه‌یمانى وەکو سەرۆکی لیست دیاریکردووە و بڕیاریش وایە ئەوشەو بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو بابەتە بدرێت.

جێگای باسە پێشتر وا بڵاوکرایەوە کەوا بەرهەم ساڵح خۆی سەرۆکایەتی لیستەکەی دەکات، بەڵام لەسەر داوای هاودیدان لەسەرۆکایەتی لیست کشاوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.