لووتکەی هلسنکی ئۆکەی ئیسرایلی پێوە بووە

لەلایەن ستاندار Posted on 369 جار بینراوە
مەهدی کاوانی

ئیسرایل ڕژێمی بەشار ئەسەدێکی لاوازی وەک ئێستای پێ لە قەلەمڕەوی ئۆپۆزسیۆنی ئاینی پێ باشترەو مورتاحیش نینە بۆ تەمەدوودی شیعەگەری ئێرانی . لە پێشداو بۆ لاوزکردنی جولەی سیاسی و حوکمرانی سوریا ، پێی خۆش بوو داعش لە ناوچەکە درێژە بە کارە تیڕۆڕەکانی بداو ئێستاکەش پاش نەمان یان زۆر لاواز بوونی داعش ، زیاتر مەیلی ئەوەی هەیە ڕژێمی بەشار ئەسەد بمێنێتەوە .

ڕووسەکان هەر لە سەرەتاوە دەیان ویست تەوازونی ئیسرایل و ئێران لە سوریا بپارێزن . بە هەردو دیوەوە دەیان ویست هەم پەیوەندیەکانیان لە گەڵ ئێران ، درێژە پێ بدەن بە حوکمی ئەوەی کە وڵاتێکی محوەریە ، هەم پەیەندیەکانیان لە گەڵ ئیسرایل پەرە بسێنێ و بە درێژایی شەری سوریا بە چەندەها جار دیدەنی گەورە لێپرسراوانی ئیسرایل بە ناتەنیاهۆشەوە سەردانی مۆسکۆیان کردووە . بە بڕوای خۆم لە لوتکەی هلسنکی زۆر لە سەرەداوەکانی دروست نەبوونی گرژی لە نێوان ئیسرایل و ئێران ، باسی لێوە کراوە . ئیسرایل جگە لە ڕژێمی بەشار ئەسەد ، پێی خۆش نیە نە ملیشیاتی ئێرانی وە نە هی ئۆپۆزسیۆن بە تایبەتی دینی لە بەرامبەر سنوورەکانیان هەبوونی هەبێت . دوا لێدوانی سەرۆکی ئیسرایل بنیامێن ناتەنیاهۆ ، دەڵێ دەبێ ملیشیاتی ئێرانی بە دووری ۱٠٠ کیلۆمەتر لە سنورەکانیان دووربێت . قسەو باسی لەو بابەتەش هەیە کە لە لوتکەی هلسنکی باس لە ۸٠ کیلۆمەتر کراوە .

قەناعەت ناکەم ڕووسەکان بیانەوێ دەسبەرداری هیچ کام لە ئێران و ئیسرایل بن . دەنگ و باسی وەهاش خۆی گەیاندۆتە ڕاگەیاندن کە ڕووسەکان لە بری دوور خستنەوەی ملیشیاتی ئێرانی بەرامبەر بە سنوورەکانی ئسرایل ، هەولی قەرەبوی وەها بۆ ئێران بکەنەوە کە هەم پشکی فراوانیان هەبیت لە دووبارە ئیعمار کردنەوەی سوریا ، هەم ڕووسیاو چینیشی لە گەڵ هاوپشتیوان بن لەو گەمارۆ ئابوریە ئەموریکیەی کە بە دواوەی دێت لە سەر چەکی نەوەوی ئێران و زیاد لەوەش نەیەڵن ئەمەریکا دەست واڵ بیت لە لێدانی ئێران . خۆ دەبیت باس لەوەش بکەین لەمەڕ هەرکشانەوەیەکی هێزی ئێرانی لە سوریا دەبێ بەدوایەوە کشانەوەی هێزەکانی تورکیشی بەدواوە بێت ئەگینا بۆ ئێران جێگای قبوڵ کردن نیە هێزەکانیان بکشێنەوەو هی تورکیش بمێنێتەوە .

رووسەکان زۆر جار لێدوانی وەها دەدەن کە دەبێ هێزەکانی وڵاتانی ئەقلیمی تەواجودیان لە ناو خاکی سووریا نەمێنێت . قسەگەلی وەها زیاتر ئەو مابنایە دەگەیەنێ ئەگەر هێزی ئێرانی کشانەوەیان پێ بکرێ ، دەبێ بۆ تورکانیش بە هەمان شێوە بێت . دەبێ ئەوەش بڵێین ئتسرایل هەپیە واتە دڵخۆشە سوریایەکی لاوازو هاوکار لە گەڵ کوردانی ڕۆژئاوا ، زۆرترین حوکمی ئایندەی سووریایان بکەوێتە چنگەوە چونکە لە ڕێگەیەوە پشدێنی ئەمانی لێ دەکەنەوە . نابێ ئەوەش لە بیرخۆمان ببەینەوە کە ڕووسەکان پشکی گەورەیان لە ئایندەی حوکمی سووریا بەر دەکەوێ .وەک زەوی، ڕاستە .

بەڵام وەک مەزایەی ئابووری زۆربەی ناوچە نەوتیەکان و بەنداوەکانی ئا و خالە سنووریەکان بە دەست یەپەگەوەن کە ئەمەریکا دەیان پارێزێ . ئیدی ئەگەر ڕۆژئاوای فورات با ڕووبەرەکەی لە سەروی ۷٠٪ یشەوە ، بە دەستیانەوە بێت بەڵام باقیەکەی دەکەوێتە ناو قەلەمڕەوی ئەمەریکیەکانەوە و شوێنێکی ستراتیجی و بە مەزایەی ئابووریە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.