کاکە سالار, فرۆشیاری سەر عارەبانە بۆچی گڕی بەردایە جەستەی؟

لەلایەن ستاندار Posted on 394 جار بینراوە

سەلمان کۆچەری
سالار ئەرسەلان هاوڵاتیەکی کەم ئەندامی سەنگەرە و هەموو لەشی شوێن ساچمەیە, یەکێکە لە قوربانیەکانی شەڕی ناوخۆ, شوێنێک لە لەشی ئەم پیاوە بێ ساچمە نیە, هێشتا ساچمە نەگریسەکانی شەڕی ناوخۆ لە لەشیدا ماون و دەسوتێت, سالاریش وەکو هەر هاونیشتیمانیەکی ئەم هەرێمەی پڕ لە زێڕی ڕەش و تاپۆی فیرعەونەکان نەبوونی مووچە, خراپی خدمەتگوزاری, نەبوونی داو و دەرمان, خێزانێکی نەخۆش و کەم ئەندام, سێ منداڵی بێ ناز ژیانی قورس کردووە بۆیە لە پێناو بژێوی خۆیی و منداڵەکانی بە عارەبانەیەک و لاشەیەکی پڕ لە ئازارەوە کاسبی دەکات و شت دەفرۆشێت, چەندین جار شارەوانی هەوڵی روخاندنی شوێنەکەیی و لادانی عارەبانەکەی دەدات ئەویش داوا دەکات حکومەت شوێنێکی بۆ دابین بکات بۆ ئەوەی کاسبیەکەی نەفەوتێت, بەو مەرجە دەست بەرداری شوێنەکەیی و عارەبانەکەی دەبێت مەخابن ئەو دەسەڵات و حکومەتە درۆزنە کە بەقەد هەموو مێژووی کورد درۆ و بەڵێنی نەگەیشتووی داوە دەستی بە دەستی بە سالار دەکەن و لە بەرواری ١ی ٨ لە بەرەبەیانیدا پەلاماری خۆیی و عارەبانەکەی دەدرێت و شوێنەکەی دەڕوخێنرێت ئەویش لە داخی ئەو دەسەڵاتە دەبەیەک نەوت بەخۆیدا دەکات و خۆی گڕ دەدات..
کاک. سالار کە هەموو لەشی برین و ساچمە و ژەهر بوو, رۆژانە ئازاری ساچمەکان نەگریسی شەری ناوخۆی بیر دەهێناوە ئێساکە لە %٥٧ لەشی سووتاوە و بەدەم ئازارەوە رۆژەکانی ژیان دەژمێرێت.
شەرم بتگرێت حکومەتی پاتاڵ و نەوت دز, یاخوا بە کۆشک و باڵەخانەو گردەکانتان ڕۆچن, یاخوا هەرچی نەوت و قووتی ئەو میلەتەیە ببێتە ژەهر و زوقاوتان, ئاخر دەیان شەرواڵ پیسی ئەو دەسەڵاتە هەیە بە هەزاران مەتر زەوی و سەدان دووکان و بازاڕی قۆرغکردووە کەچی بە کاک. سالارێکی کەم ئەندام پارچە زەوی یان دووکانێکی ٣ مەتری بە ڕەوا نازانن, اانشااللە رۆژێک بە ئاهو ناڵەی عارەبانچیەکان و دایکانی جەرگ سووتاو ئەو دەسەڵاتە زەلیل و ڕیسوا دەبێت, هەر ئاهو گڕی عارەبانەکەی محمد تونس بوو غڕی بەردایە کۆشکی زۆردارەکەی تونس.

لە سایەی ئەو دەسەڵاتە فاشیل و بێ بەرنامەو مشەخۆرە و کەڵەکەبوونی قەیرانەکان و بێ ئومێدبوونی هاونیشتیمانیان لە داهاتووی ژیانیان دەبێت ڕۆژانە شاهیدی دەیان ڕوداوی جەرگ بڕ و ناخ هەژێن بین ” فلان کچ خۆی سووتاند, ئافرەتێکی خاوەن منداڵ خۆی هەڵواسی و خنکا , فڵان کەس بە کوژراوی دۆزرایەوە, ماڵێک لەبەر نەبوونی کە پارەی کرێی خانووی پێنادرێت چوویە سەر شەقام, فڵان پیاو داخی بێ بەڵێنی حکومەت خۆی سووتاند”.  بۆیە چیتر حەق نیە ڕێگە بەو هەموو زۆرداریەو فەسادی ئیداری بدرێت و پێوستە هەڵوێست و کۆششی عەمەلیمان بۆ کۆتایی پێهنانی ئەو دۆخە هەبێت, شەرمە دەست وەستان بوەستین و ئەوانیش لەسەر دزی و تاڵانی, خاک فرۆشی و رابواردن بەردەوام بن.

 

salmankochary@yahoo.com

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.