ستەم (زوڵم)ی ڕایی گشتی لە ھەڵبژاردن

لەلایەن ستاندار Posted on 421 جار بینراوە

سمع صابر

ڕایی گشتی لە سادەترین پێناسەیی خۆیدا واتە کردن و نەکردنی ئەو کارانەی کە رایی گشتی و زۆرینەیی ھاوڵاتیان بڕیاری لێوە دەدەنن، واتە ھاوڵاتیان ھەڵوێست وەردەگرن لە مەرانبەر بڕیارەکانی حوکومەت و سیستەمی سیاسی ووڵاـ، کە دەیەوێت ھەڵسێت بە ئەنجامدانی سیاسەتێک یان بڕیارێک پیوەندی بە کۆیی کۆمەڵگا و ھاووڵاتیانەوە ھەیە، لێرەدا ھاووڵاتی دەبێتە سەنگی مەحەک، لەیەکلایی کردنەوە وە جێبەجێکردنی سیاسەن و بڕیارەکە، بۆ نموونە کەمکردنەوەی ڕێژەیی (پاشەکەوتی مووچە)ی فەرمانبەران دوایی ئەوە ھات کە لە خۆپیشاندانەکانی بیست و پێنجی سێی مامۆستایان و فەرمانبەران بوو لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان، لە کۆتاییدا خاوەنی دەستکەوت بوو، بۆیە راِیی گشتی لەسەر ھەربابەتێک دروست بێت بێگومان بەرھەمدار دەبێت لە بەرژوەندی کۆمەڵگا و ھاوڵاتیەکانی دەبێت.

زۆرێک لە ھاوڵاتیان و ناوەندەکانی میدیا و نوسەران و ڕشنبیران بەگشتی باس لە (ستەمی حوکومەت)و سیستەمی سیاسی دەکەن لە بەرانبەر ماف و ئازادیەکانی ھاوڵاتیان بە ھەموو ماناکانیەوە، بەڵێ کەس گومان و دوودڵ نیە لەم ستەمە (زوڵم)ە لەلایان حوکومەت لەمەرانبەر ھاوڵاتیان، واتە ئەمە دیوێکی گرینگی کێشەکەیە تەنانەت لەوانیە سێیەکی کێشەکە بێت، بەڵام من دەمەوێت ئاوڕ لە بەشەکەی تری کێشە کە بدەمەوە و ڕۆشنایی بخەمە سەر ئەویش (ستەمی ھاووڵاتی) لە خۆیی یان ستەمی ڕایی گشتی لە خۆیی.

مەبەست لە ستەمی ڕایی گشتی ئەوەیە کە ھاووڵاتیان ئیرادەیی دەستەجەمعیان نامێنێت لە بەرانبەر پرس و بابەتە ھاستیارەکان، کە پیوەندی ڕاستەوخۆیی ھەیە بەژیان و گوزەرانیان، بەمانایەکی تر ھاووڵاتیان وەک ھێزێکی کاریگەر دەرناکەون لە بەرانبەر سیاسەتەکانی حوکومەت، وە ناتوانن بەشداریەکی کارا و ڕاستەوخۆ بکەن لە بەشداری سیاسی، جا ھۆکاری لاوازکردنی ڕایی گشتی ھەرچیەک بێت بەڵام ھاووڵاتی خۆیی ھۆکارێکی سەرەکیە، بۆ نموونە ھەڵبژاردنی دوازدەی ئایاری پەڕلەمانی عێراق ڕێژەیی بەژداریکردن لە ھەرێمی کوردستان لە سەدا پەنجا کەم تر بوو، ھەروەھا لە باشور و ناوەڕاستی عێراق نەگەشتۆتە سەدا بیست، ئەم ڕێژە کەمەی ھاووڵاتیان لە بەژداریکردن دواجار بووە ھۆکاری تەزویر و ساختەیەکی زۆری ڕایی گشتی و دەنگی ھاووڵاتیان، لێرەدایە ھاووڵاتی و ڕایی گشتی ھەم زوڵمی لە خۆیی کرد ھەم لە داھاتوویی، ھەمیش لە ڕەخنە و گازاندانەی لە حوکومەت ھەی بوو.

بۆیە بڕیار وایە لە (سی ئەیلول)ی ئەم ساڵ ھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەڕلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، سەڕەڕایی ئەوەیی کە بێ ئومێدیەکی زۆر بەدی دەکرێت لە نێو ڕایی گشتی و دەنگدەران کە بەژداری ھەڵبژاردن نەکەن، بەڵام پرسیار ئەوەیە لە دەنگدەری بەڕێز و ڕایی گشتی، گەر تۆ خۆت بە زوڵملێکرا و دەزانی یان خۆت بە ماف خوراو دەزانی، یان ھەست بەوە دەکەی پێویستە لە ژیانێکی شایستەتر بژی، بۆچی بەشداری ھەڵبژاردان ناکەی؟ تۆ نە بەشداری ھەڵبژاردن دەکەی نە بەشداری چاڵاکی سیاسی دەکەی نە ئامادەیی خۆپیشاندات بکەی نە ئامادەیی ھەڵوێستێکت ھەبێت بۆ باشترکردن و گۆڕینی ئەم دۆخە، ئەی بە چ بیرکردنەوەیەک چاوەڕێیی باشتری بۆ خۆت و نەوەکەت.

لەبەر ئەوە بێ ئەمێد بوونت لە ھەڵبژاردن فێڵێکی ترە لە تۆ دەکرێت، فێڵە بەو مانایەیی دەیانەوێـت ھێزی گۆڕانکاری لە تۆ کۆمەڵگاکەت و ڕایی گشتی وەربگرنەوە، ھیچ ھێزێکی ئەوەت تیا نەمێنێت بۆ ئەوەی بیر لە باشترکردنی ئایندە و گوزەرانت بکەیتەوە، ھەروەھا کەوتن و بێماناکردنی ھەڵبژاردن یەکسانە بە شەڕ و ئاژاوە و فەوزا لە کۆمەڵگا، چونکە ھەڵبژاردن وەک پرەنسیپێکی دیموکراسی بەدیلی شەڕ و فەوزایە، گەر ئەم بەدیلە سەرکەوتوو نەبێت ئەوە بەدیلی ئەم بەدیلە ئامادەیە ئەویش ستەمکاری و شەڕ و فەوزایی سیاسیە لە ووڵات، بۆیە ھەرچەندە گۆڕنکاری لە رێگایی ھەڵبژاردن زۆر ھێواش و لەسەر خۆیە، بەڵام زۆر بە بەرھەم و ئامانجدارە، بەشداری بکەو ھێزی خۆت مافی خۆت وە دەنگدەر و ڕایی گشتی پیبشانبدە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.