بزانە سبەی پارتی ویەكێتی خەریكی چین

لەلایەن ستاندار Posted on 323 جار بینراوە

ستاندەر

فەرید ئەسەسەرد سەركردەی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: سبەی لە هەولێری پایتەخت، یەكێتی وپارتی كۆبونەوەیەكی گرنگ لە ئاستی باڵا ئەنجام دەدەن.

ئەسەسەرد رایگەیاند: ئامانج لەم كۆبونەوەیە پێكهێنانی شاندێكی دانوستانی هاوبەشە بۆ بەڕێكەوتنە بۆ بەغدای پایتەخت بەمەبەستی ئامادەكردنی پاكێجێكی هاوبەشی هەر دوو حزب بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقی.

چاودێرێكی سیاسیش پێی وایە هەر كاتێك هەردوو حزبی دەسەڵات باریان لار بێت لەرووی سیاسی وئابوری وسەربازی ودیپلۆماسی پەنا دەبەنە بەر حزبەكانی دەرەوەی دەسەڵات وداوای یەكریزی كورد دەكەن لە بەغدا، بەڵام كاتی چنینەوەی بەرهەمی پۆست ودەسەڵات دێت لە بەغدا بەتەنها دەچن وسازش لە بەرژەوەندیە باڵاكانی كورد دەكەن لە پێناوی بڕە پارەو چەند پۆستێك.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.