دواخستنی هەڵبژاردن لەپێناو چی دا …!!؟

لەلایەن ستاندار Posted on 283 جار بینراوە

جعفر سەریكانی

ماوەێكە لەدەزگا هەواڵیەكان نوقڵانەی دواكەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لێدەدەن، ماوەێكە لێرەولەوێ هەواڵەكە لە شەرمنیەوە خەریكە دەیكەن بەراستی كەچی یەكێك لەسیما جوانەكانی دیموكراسی و كۆمەڵی مەدەنی هەڵبژاردنی شەفافە لەكاتی خۆیدا، كوردستان تەنها ئەم پڕۆسەیەی لەجێی خۆی ماوە كەچی هەندێك لایەن لەودیو پەردە و شەرمنانە هەوڵی دواخستنیدەدەن و كەچی هەڵبژاردن مافێكی گشتیە كەس مافی دەست تێوەردانی نیە لە زۆرێك لەولاتانی مەدەنی ڕۆژێكی دیاری كراو هەیە، لەولاتانی دیموكراسی دا لەكاتی بوونی كێشە هەڵبژاردن پێش دەخرێت، بەڵام لە ووڵاتی قاقای لای خۆمان مزگێنی و نوقلانەی دواكەوتنی لێدەدەن كەچی دەورێك پەرلەمان درێژكراوەتەوە ..!!مخابن هێزە سیاسیەكان خۆیان بەمەدەنی دەزانن كەچی كێشەی ناوخۆی حیزبیان هەیە باری لاریان هەیە دەیانەوێ نائامادەییان بۆ پڕۆسەكەو كەموكوریان هەیمەنەی شێواوی خۆیان بكەنە كڵاو لەسەری هەڵبژاردن بنێن.. مخابن هەندێك هێزە سیاسی و مەدەنی كەهاتوو هاواریان بوو لەسەر دواكەوتنی هەڵبژاردنەكان لەپێشوودا ئەمجارەیان دەستو پەنجەیان نەرم بێ وەلە ئەم پرسە دەست هەبوون و بێدەنگیان لەسەر دواكەوتنی بەبیانووی نابەجێ ناراست بوون لەگەڵ قسەی خۆیان ودیماگۆجیەت دەكەن لە م كەشەدا نابێت باری نالەبارو شێواو ناو خۆییان تەگەرە بۆ ئەم پڕۆسەیە دروست بكەن، هەر كەسێك لەگەڵ دواكەوتنی هەڵبژاردن بێت راست ناكان لەگەڵ دیموكراسی و مەدەنی مێژووی خۆیان بۆیە هەر هێزێك لەپشت ئەم سیناریۆیەوە بێت پێویستە گەل سزای بدات هەر هێزێك دەنگی زۆر یان كەمی هێنا باپیرۆزبای لەیەكتر بكەن كۆمەڵگەی مەدەنی بەمەوە جوانە، كەچی لای خۆمان كەس بەدەنگ كەمكردن رازی نیە كەواتەچی بۆ دیموكراسی و هەڵبژاردن نامێنێتەوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.