ستاندەر
دوای ئەوەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی ڕایگەیاند محەمەد سابیر باڵوێزی پێشوی عێراق لە نەتەوەیەکگرتوەکان تاکە کاندیدیانە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە لێدوانێکیدا بۆ شەرقوڵئەوسەت سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە ڕاگەیاند محەمەد سابیر یەکێکە لە کاندیدەکان بەڵام ھێشتا دانانەوەی د.فوئاد مەعسوم ئەگەرێکی بەھێزە.
ھاوکات عەبدولباری زێباری پەرلەمانتاری پێشوی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەھەمان شێوە رایگەیاندوە محەمەد سابیر تەنھا کاندید نیە و دانانەوەی فوئاد مەعسوم ئەگەری زیاترە.
وتیشی “لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دواین بڕیار لەسەر کاندیدکردنی یەکێک لەو دوو کەسایەتیە دەدرێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق”