ستاندەر
سەمەد محەمەد سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە ھەرێم ڕایدەگەیەنێت ئەو پاڵاوگە نەوتیانەی ھەرێم نایاسایین و زۆرینەیان لەسەر زەوی کشتوکاڵی دروستکراون و کاریگەری خراپیان بۆ سەر ژینگە ھەیە و کوالیتی بەرھەمەکانیشیان خراپە.
ناوبراو بۆ ھاوڵاتی راشیگەیاندوە پارەی ژینگە کە لە کاتی نوێکردنەوەی ساڵیانە لە خاوەن ئۆتۆمبیلەکان وەردەگیرێت ناگەڕێتەوە بۆ دەستەکەیان بۆ ئەوەی بەکاربھێندرێتەوە لە خزمەتکردنی ژینگە.