سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئیران زیان بە پەیوەندی حزبە ئیخوانیەکانی عێراق لەگەڵ ئەمریکاو سعودیە دەگێنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 364 جار بینراوە

ستاندەر

حزبی ئیسلامی عێراقی کە حزبێکی مەنهەج ئیخوانیە پشتیوانی خۆی بۆ ولایەتی فیقهی ئیرانی دەردەبڕێت و ئەو سزایانەی ئەمریکاش کە بەسەر ئیراندا سەپاندویەتی بەکارێکی خراپ وەسف دەکات.

لەبەیانێکی حزبی ئیسلامی عێراقی کە پێگەی بەغداد بوست بڵاویکردۆتەوە هاتووە سەپاندنی سزا ئابوریەکان بەسەر دەوڵەتان هەڵسوکەوتێکە بەرلەوەی زیان بە دەوڵەت و سیستەمی حوکم بگێنێ زیان بە خەڵکەکە دەگێنێت.

هەروەها لەباینەکەدا هاتووە سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئیران زیان بە تەواوی وڵاتانی ناوچەکە دەگەیێنێت و دەبێتە هۆی لاوازکردنی ژێرخانی ئابووری دەوڵەتانی ناوچەکە. باس لەوەشکراوە نەکۆکیە سیاسیەکان هەرچەندی توندبن نابێت بگات بەوەی پەناببرێتە بەر برسیکردنی هاوڵاتیان لەڕێگای پەیرەوکردنی سیاسەتی برسیکردن و داخستنی خاڵە سنوریەکان کە بژێوی ژیانی زۆر کەسی پێوەبەستراوە.

لەلایەکی ترەوە چاودێرێک پێیوایە ئەو سزایانەی ئەمریکا بۆسەر ئیران دەبێتە هۆی دورکەوتنەوەی حزبە ئیخوانەکان لە ئەمریکاو سعودیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.