پارتی ناکۆکیە ناوخۆییەکانی یەکێتی ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 488 جار بینراوە

ستاندەر

شوان محەمەد تەھا پەرلەمانتاری پێشووی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران و بەرپرسی ئەو حیزبە لە بەغدا بە رۆژنامەی (حەیات)ی راگەیاندوە ناکۆکیە ناوخۆییەکانی یەکێتی ھۆکاری دواکەوتنی رێکەوتنی یەکێتی و پارتیە بۆ بەرنامەیەکی ھاوبەش بۆ بەغدا.
راشیگەیاندوە ئەگەر رێکەوتنی ناوخۆیی یەکێتی بە ئەنجام بگات قۆناغەکانی تر ئاسان دەچێتە پێش.
جێی باسە لە ھەفتەی رابردوو ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی محەمەد سابیری وەک کاندید بۆ سەرۆکایەتی کۆمار پێشکەش کرد بەڵام دواتر لەلایەن وتەبێژی یەکێتی رەتکرایەوە کە ناوبراو تاکە کاندیدی یەکێتی بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.