نیاز عه‌بدوڵڵا
سه‌رنووسه‌ری یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی ئه‌هلی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بوو له هه‌رێمی كوردستان، ئێستا به بودجه‌ی چه‌ندین ملیۆن دۆلار كار بۆ تازه‌ترین ده‌زگای راگه‌یاندنی ئه‌منی سیخوڕی ده‌كات.
به‌رگریكاره له ماف و ئازادی كاری رۆژنامه‌وانی، به‌ڵام به پاره و هاوكاری بنه‌ماڵه سیاسییه بكوژه‌كه‌ی رۆژنامه‌ونووسان كاری رێكخراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌بات.
به‌ڵام رۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌به‌ر نه‌بوونی پاره نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت و به‌شێك له میدیای ئۆپۆزسیۆنیش به پاره‌ی یه‌كێتی و پارتی په‌یامی میدیایی ئۆپۆزسیۆنییان دژ به حوكمڕانی نادیموكراتی هه‌رێم درێژه پێداوه.
ساڵانی رابردوو پارتی دیموكرات و یه‌كێتی نیشتیمانی پێویستییان به هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وام و گوللە و تیرۆری جه‌سته‌یی بوو بۆ له‌ناوبردنی رۆژنامه‌نووسان و كپكردنی ده‌نگیان، به‌ڵام ئێستا به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار بكرێن به كوشتن و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان خۆپیشادانیان له دژ بكرێت و له راپۆرته ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناویان بهێندرێت، پاره بۆ كڕینی رۆژنامه‌نووسانی ناسراو خه‌رج ده‌كه‌ن و له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانیان پێگه‌یان پێده‌ده‌ن له‌پاڵ رۆژنامه‌نووسه حیزبییه‌كانی خۆیان.
ئه‌وان له رێگای سیاسه‌تی برسیكردن و لاوازكردنی ده‌زگا راگه‌یاندنه ئه‌هلی سه‌ربه‌خۆكان توانییان به‌شێكی زۆری رۆژنامه‌نووسان كه پێشتر ده‌نگیان به‌رزبوو دژ به خراپی سیسته‌می سیاسی و رۆڵیان هه‌بوو له ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی، به پاره فكریان هاك بكه‌ن و ژماره حیسابی كه‌سایه‌تییان بخه‌نه خزمه‌ت پرۆژه گه‌وره‌كه كه چه‌سپاندنی دیكتاتۆرییه‌ته. ئێستا ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی له رابردوو دژ به‌م جۆره سیسته‌مه‌بوون، ته‌نیا ژماره‌یه‌كن له‌ناو ژماره‌كانی دیكه‌ی رۆژنامه‌نووسانی حیزبی، كه رۆڵ ده‌بینن بۆ سپیكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ره‌شی به‌رپرسانی حكومی و به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌رمایه‌دارانی سیاسی.
گومانم له‌وه‌دا نییه پارتی و یه‌كێتی و هه‌ندێك حیزبی ئۆپۆزسیۆنیش بۆیان بلوێت ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئازا و ئازادنه‌ی كه ماونه‌ته‌وه و فكرییان هاك نه‌كراوه یه‌ك له‌دوای یه‌ك تیرۆریان ده‌كه‌ن. رۆژانی داهاتوو ئه‌و دیمه‌نه‌مان جوانتر پیشانده‌دات كه ناوه‌ندی میدیای كوردی چۆن ده‌بێته گۆڕستانی میدیاكاره دیموكراتخوازه‌كانی رابردوو و ژماره‌یه‌كی ئێجگار كه‌م له ده‌زگای راگه‌یاندن و میدیاكار ئازایانه له‌به‌رگریكردن و خۆڕاده‌ستنه‌كردنیان به حیزبه سیاسییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
پێویسته له دووه‌م ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس ویداد حوسێن، ئه‌و وێنه گه‌وره‌یه‌ی تیرۆری رۆژنامه‌نووسان ببینین كه له رێگای پاره‌وه ده‌كرێت نه‌ك بەتەنیا گوللە. به‌م جۆره پاشه‌كشه‌یه‌ی میدیا له كوردستان ته‌مەنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ویداد و سۆران و كاوه و عه‌بدولستار و سه‌رده‌شتی تیرۆركرد درێژتر ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن درێژیه‌كه‌ی قورس‌تر ده‌كه‌وێت چونكه میدیاكارانی راسته‌قینه ته‌نیا گوللە ده‌یانبڕێ نه‌ك پاره.