ئێران بەنیازی وەڵامدانەوەیەکی تووندی ئەمریکایە

لەلایەن ستاندار Posted on 395 جار بینراوە

سەلمان کۆچەری- شیکاری

سەرچاوەیەکی نزیک لە باڵوێزی ئەمریکا بە ستاندەری ڕاگەیاند کەوا فشارە ئابوریەکان لەسەر ئێران بەردەوام دەبن تا ئاستی ئەوەی جوڵانەوە لەناو ئێراندا دروست دەبن ئێران ناچار دەکرێت لەوەی پاشەکشە لە جوڵە زۆرەکانی لە یەمەن و سوریا دەکات و ئەوکات دۆخەکە ئارام دەبێتەوە.

هەرچەند فشارەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران تووند دەبن ئەو ولاتە کاردانەوەکانی رەق تر دەبن, دوێنێ خامنەئی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لەسەرجەم سەرکارانی وڵاتەکەی کردووە هەموو گفتوگۆیەکی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا رەت بکەنەوە, هەروەها بەرنامە هەیە ئێران مامەڵە بە یۆرۆ دراوی تر بکات وەک بەدیل بۆ دۆلار و دۆلاری ئەو وڵاتانەش هەڵدەگرێت کە دەستەڵاتی تێدا هەیە, هەروەها ئێران کار دەکات لەسەر یەکخستنەوەی شیعەکانی عیراق و بەهێزکردنی ئابوری عێراق کە خۆی سوودمەندی سەرەکی باشبوونی دۆخی ئابوری عیراق دەبێت….

لەروی سەربازیەوە ئیران ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی گەورەترین مانۆڕی سەربازی هەوایی و ئاوی دەکات لە دەوروبەری گەروی هورمز تا ئەو ڕادەیەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک گەورەترین رێگای ناردەنی نەوت و گازەکان رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپچرێنێت کە ئەوەش ئەوروپا و ئەمریکا دینە سەر خەت و وڵاتانی خەلیجیش تەنگەتاو دەکرێن کە لێرەوە بریارە سیاسیەکان دەگۆڕدرێن…

ئەمریکا لە ئیستادا تواناو ئامادەیی روبەروبوونەوەیی سەربازی لە دژی ئێران نیەو دەیەوێت شەڕی تاقەت بڕی ئابوری بەرامبەر ئێران ئەنجامبدات بەڵام چاودێرانی سیاسی پێیانوایە گەلی ئێران لەسەر ئارامگرتن لەدۆخی خراپی ئابوری راهاتوون و ئەو دۆخە تێدەپەڕێنن بەڵام دەوڵەتەکە لەڕوی هێز و پێگەی دەولیەوە لاواز دەکات.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.