ستاندەر
دوێنێ دووشەممە مەولود چاوش ئوغلو وەزیری دەرەوەی توركیا لەبەردەم كۆنگرەی دەیەمی باڵوێزانی توركیا سەبارەت بە ریفراندۆمەكەی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: توركیا هەڵوێستێكی توند وئاشكرای هەبوو دژی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان.
هەروەها ناوبراو ئاشكرای كرد: تەنها ووڵاتەكەی ئێمە راستگۆیانە هەڵوێستێكی روون وئاشكرای هەبوو دژی ریفراندۆم و”ئیدارەی هەرێم” -واتە حكومەتی هەرێمی كوردستان- پێمان دەڵێن: ئەو دەوڵەتانەی بەرامبەر رای گشتی ریفراندۆمیان رەت دەكردەوە كەچی لە ژێرەوە هانیان دەدان بۆ سەربەخۆیی.