تورکیا داوایەکی مەترسیدار ئاراستەی یەکێتی دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 232 جار بینراوە

ستاندەر: تایبەت
لەدوای پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزیەکانی نێوان یەکێتی و تورکیا چەند سەرکردەیەکی پارتی بە شەخسی لە ھەوڵی ئەوەدان پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و تورکیا ئاساییی بکەنەوە.
بەپێی زانیاریەکان لەدوایەمین دانیشتنی نێوان چەند سەرکردەیەکی تورک و مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەسەرپەرشتی سعدی ئەحمەد پیرە یەکێتی داوای کردنەوەی گەشتەکانی بەڕوی فرۆکەخانەی سلێمانی کردووە لە بەرامبەر تورکیا مەرجی ھەبووە کە یەکێتی ھەموو پەیوەندیەکانی لەگەڵ پەکەکە داخات و ھاوکاری تورکیاش بکەن لە لێدانی پەکەکە.
لە کۆبوونەوەکە بەشێکی یەکێتی رازی نەبوون کە ھاوکاری تورکیا بکەن لە لێدانی پەکەکە بەڵام رەزامەندییان لەسەر داخستنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پەکەکە دەربڕیوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.