ستاندەر نهێنی پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ نێچیرڤان بارزانی ئاشكرا دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 343 جار بینراوە

ستاندەر

پێگەی “المعلومە” ئاشكرای كردوە لەسەر زاری پەرلەمانتارێكی پێشووی گۆڕان كە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا مایك بۆمبیو بۆ هەریەكە لە حەیدەر عەبادی ونێچیرڤان بارزانی ئاماژایەكی روونە بۆ داواكردنی پشتگیری هەردوو حزبی دەسەڵات بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی بەمەبەستی دانانی عەبادی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

شایانی باسە دوو رۆژ پێش ئێستا مایك بۆمبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامدا بۆ حەیدەر عەبادی ونێچیرڤان بارزانی وداوای لێكردبوون خێرا بكەن لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.