ستاندەر
دوای ئەوەی جارێکی تر دادگا تورکیەکە ڕەتیکردەوە قەشە ئەمریکیەکە ئازادبکات و بڕیاردا بە هێشتنەوەی لە گرتوخانە، دونالد ترامب لەتویتێکیدا دەڵێت هیچ شتێک نادەین لەپێناو ئازادکردنی قەشە ئەمریکیەکە، بەڵام تورکیا دەخنکێنین.
جێگای باسە قەشە ئەمریکیەکە بەتۆمەتی تێوەگلانی لە کودەتا سەرنەکەوتوەکەی تورکیا دەزگیرکراوە.