پەکەکە هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوە دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 271 جار بینراوە

ستاندەر: تایبەت
دوای تیرۆرکردنی سەرکردەیەکی باڵای پەکەکەو دوو گەرلای تر لە ڕاگەێندراوێکدا کەجەکە باس لە پیلانگێڕی بەردەوامی تورکیا دەکات بە مەبەستی تیرۆرکردنی سەرکردەکانی پەکەکە و ئاماژە بەوەش دەکات حیزبێکی باشوری کوردستان یارمەتی بەردەوامی میت و تورکیا دەکات.
کەجەکە لە ڕاگەیاندراوەکەدا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی زەکی شەنگال دەکات بەوەی لەدوای لێکۆڵینەوەکانیان تۆڵە لە بکەرانی تیرۆر و هاوکارانی دەکەنەوەو بیدەنگ نابن.
سەرکردەیەکی پەکەکە بەستاندەری ڕاگەیاند کەوا تورکیا دەمێکە خەریکی ئەو پیلانگێڕیەیە بەهاوکاری هەوالگیری پارتێکی کوردستان ئەو پیلانگێریە جێبەجێ کراوە و لە هاوبەشەکانیش خۆش نابن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.