ستاندەر
دوای ئەوەی شانسی عەبادی كەم بۆتەوە بۆ پضكهێنانی گەورەترین فراكسیۆن لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێگەی “بغداد الیوم” ئاشكرای كرد مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات بەنهێنی لەگەڵ شاندێكی لیستەكەی نوری مالیكیو هادی عامری كۆبووەتەوە.
بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، شاندەكەی لیستەكەی نوری مالكی سەرۆكی دەوڵەتی یاساو هادی عامری سەرۆكی لیستی فەتح رۆژی پێنج شەممەی رابردوو سەردانی هەولێر-یان كردووە.
هەر بەپێی سەرچاوەكە، لەسەدانەكەیان بۆ هەولێر، ئەو شاندە لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆبوونەتەوەو لەكۆبوونەوەكەش باسی پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی گەورەیان لەپەرلەمانی عێراق كردووە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە پارتی رەزامەندی بۆ پێكهێنانی ئەو هاوپەیمانییە راگەیاندووەو جەختیشیكردووەتەوە، كە پشتگیری پێكهێنانی دەكاتو دەچێتە ناو هاوپەیمانییەكەش.