ستاندەر
پێگەی “العربی الجدید” رایگەیاندوە كە پارتی ویەكێتی سەردانی بەغدایان دواخستوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقی بەمەبەستی رازی كردنی چوار حزبە نارازیەكەی هەرێمی كوردستان (گۆڕان، كۆمەڵ، یەكگرتوو، هاوپەیمانی) بۆ ئەوەی لەگەڵیان بەشدار بن لەم سەردانە.
هەمان سەرچاوە ئاشكرای كردوە لە زاری فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پ.د.ك كە یەكێتی وپارتی دوای چەژنی قوربان كۆبونەوە ئەنجامدەدەن لەگەڵ چوار حزبە نارازیەكەی هەرێمی كوردستان (گۆڕان، كۆمەڵ، یەكگرتوو، هاوپەیمانی) بۆ ئەوەی بەیەك شاند سەردانی بەغدا بكەن.