سەرۆکی حکومەتی ھەرێم دژی سزاكانى ئەمریکا سەردانی تورکیا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 350 جار بینراوە

ستاندەر
فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی لە میانی سەردانی بۆ تورکیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی حیزبی دادوگەشەپێدان ڕایگەیاند تورکیا دراوسێیەکی گرنگە بۆ ئێمە پەیوەندی ئابوری بەھێزمان ھەیە و بەردەوامیش دەبێت. و وتیشی بەمزوانە سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بە سەردانێکی رەسمی دەگاتە تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.
ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە ئەمریکا چەندین سزای بەسەر تورکیا سەپاندووە داوای لە عێراقیش کردووە پێیوەی پابەند بێت، سەردانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لەو ساتە وەک دژایەتی بۆ بریاری پەراوێزخستی تورکیا لە لایەن ئەمریکا لێک دەدرێتەوە و، دورنیە بەو ھۆیەوە ھەرێمیش دوچاری سزای پابەند نەبون بە بریارەکانی ئەمریکا ببێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.