قەشە ئەمریکیەکە ئامرازە یان ئاوەڵناوە

لەلایەن ستاندار Posted on 309 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

لە ۲٠۱٤ وە گیراوە و ئێستا بەزمی لە سەر دروست دەکەن . ئەگەر ئاوەڵناوە بۆ لەو کاتیەوە بەزمی لە سەر دروست نەدەکرا . دەنا دەبی ئامراز بیت . دەبی چ مرازێکی لە پشتەوە ببێت .ئەمەیان شاراوەیە . بەڵام لە ناو تاریکیشدا ترووسکایی هەر هەیە . تروسکایەکان وەک ئەوە وایە وەک کورد گووتەنی کە دەڵێ لەخۆڕانیە ، ئەو ماستە مووەکی تێدایە . دەبی سودفە بیت یان بەیەک گەیشتنە . ڕووسەکان و بە لە سەرخۆیی و هێدی هێدی خەریکە ئدلب لە بن دەستی تورکان دەردێنن و ئەمەریکیەکانیش شەڕی ئیقتسادیان لە گەڵدا دەکەن . وتەک هەیە وەک بگوترێ کە فەرخە دکتاتۆرەکان پیر بوون ، گەورەکان بای بایان لێ دەکەن . هی شاش وابوو حوسنی موبارەک و زینالعابدین و قەزافیش هەر وا دەرچوو . تۆ بڵێی نۆرەی تورکیا هاتبی .

ئەوانە هەر هەمووی تروسکاییە لە ناو تاریکیدا بەرکی ئەمن بە جوانی دیقەتم نەدابیتێ . ئەخر قەشەی فەقیر نزیکەی دووساڵە دەناو زیندان دایەو نزیکەی دوو هەفتە دەبی دەرهێنراوەو خراوەتە شوێنی ئیقامەی جەبری . یانی حالی ئێستاکەی گەڵێ لە جاران باشترەو دەشبینن ئێستاو لە سەری چ هەرایە . ئەخر بۆیە ئەگەر بگوترێ ئەو ماستە بێ موو نیە دەبێ بۆ هەڵە بێت . ئەمەریکیەکان لە گەڵ سەدامیش گەمەی مشک و پشیلەیان لە گەڵ دەکردن . کە پشیلە دیار نەبا مشک سەمای دەکرد . کە بە دەریش کەوتبا هەڵدەهاتە کونێ . دەشڵێن ئەگەر پشیلە زۆر برسی نەبی گۆشتی مشک ناخوا . زۆر جار دەشی گری لە لایەکەوە ترسی مەرگی دەداتێ کە هەر ئێستا دەتخۆم ، کەچی ناشی خوا . لە هینەکەی سەدامی هەندێ جار سەدام وەها گەورە دەکرا کە شەشەمین بەهێزترین سوپای جیهان بیت یانی سەدام کوێت چۆل مەکە . هەندێ جار وەها بەهێز نیشان دەدرا وەک بگۆترێ باش نەبوو سعودیەشی نەگرت . هەندێ جاریش ترس و لەرزی هۆلۆکۆستیان نیشان دەدا . هی تورکیاش هەمان بەزمە هەندەک جار دەرێن بەری نەدەی سزاکان لە سەرت زیاد دەکا یانی بەری دە . هەندێ جار دەرێن بەرشی دەی سزاکان لە سەرت هەڵناگیرێ یانی بەری مەدە . ئەمن دەزانم ئەردۆگان هەر لە سەرەتاوە قەشەی بۆ ئەوە گرتووە وەک بڵێ یەک بە یەک . زاواکەم دەگری ، قەشەی دەگرم . بەری نەدەی بەری نادەم . بەس لێرەش لێک حالی نەبوون هەیە .

 

لە ئەمەریکا دادگا لە بن دەستی دەسەڵات دا نیە یانی لە مەڕ بەردان و بەرنەدانی ترەمپ هیچی پێ ناکرێ . لە تورکیا دادگا لە بن دەستی دەسەڵاتەوەیە یانی ئەوە بە ئەمری ئەردۆگانە قەشەکە گیراوەو بە ئەمری ئەردۆگانیش ئازاد دەکرێ . ئەگەر تورکان بە باشی لە دادگای ئەمەریکا حالی بوونایە کە دەسەڵات لە ئاستیا هیچی پێ ناکرێ ، ڕەنگە ئەو لێک حالی نەبوونەش دروست نەبووبایەو تورکیا بە دیوی تر هەلس و کەوتی کردبایە . جاران لە بەر شەڕی داعش و تێک چوونی تەوازونی ناوچەکەو دەرهاتن لە ناتۆ ، ئەمەریکیەکان نەرمیان بۆ تورکیا دەنواند . ئێستاکە داعش بەرەو کۆتا دەڕوا ، ئۆپۆزسیۆن بە تایبەتی دینیەکەی خەریکە لە تەواوی سوریا پاڵ دەنرێ . ناتۆ ئەو گرنگیەی جارانی نەماوە . تورکیا دەبوایە لەوە حالی بووایەو داوای کردبا بەس بە تکەی خۆی هەستێتەوە ، بەس لەوەش حالی نابیت . ئەخر لووتکەی هلسنکی بەشە زۆرەکەی بۆ سەرو گێلاکی تورکیایە ئینجا ئێران . ئەخر ئەگەر گەورەکان لە ژێرەوە ڕێک کەوتووبن چ گرنگی بە گچکەکان دەدەن .

تورکیا لەمەش حالی نابیت . بە کەنالی جەزیرەو هەندێ کەناڵی عەرەبی مارانەمینێن کە دەڵێن بە هۆی قەتەر و بەرهەمهێنانی ، لیرەی تورکی بۆ عافیەی جارانی دەگەڕێتەوە . دیسان دە ڕاگەیاندنەکانی دەسەڵاتی تورکان ڕانەمینێن ، کە گوایە لیرەی تورکی هەڵدەستیتەوە . و ئەوان دەتوانن بەدیلی ئەمەریکا بە چین و رووسیاو ئیدی و ئیدی پڕکەنەوە . بە بۆچوونی خۆم بەشە هەرە زۆرەکەی مایە پووچ بوونی لیرەی تورکی لە ڕێگای ئەو تەسفیەکردنە سەدان هەزارەی ئیش کەری تورکیەوە بووە و لە ساڵی ۲٠۱٤ وە دەستی پێ کردووە . لە قەبەکردنی خەرجیاتی نابەرهەم هزێنەرە بە تایبەتی خەر جیاتی سەربازی . ئەمەریکیەکان و ئیدی و ئیدیش هەر وا دەڵێن . ئەمەریکا باج و خەراجی خستە سەر کەل و پەلەچینیەکان و ئەوروپیەکان ، ئەوانیش لە بەرامبەردا هەمان شتیان کرد .

تورکیا بۆ خۆی دەناو قەیرانی سەختی ئابووریدا بوو ئەگینا ئەو باج و خەراجە كارتێکردنی ئەوتۆی نەدەبوو و ئەوانیش لە بەرامبەردا وەک ئەوروپی و چینیەکانیان دەکرد . بە کورتیەکەی تورکیا وەک پیاوە نەخۆشەکەی سەردەمی عوسمانلی لێ هاتووەو لە سەرەمەرگ دایەو بە ئەم و ئەیش ڕاست نابێتەوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.