ستاندەر: سلێمانی
لە ئێستادا دەنگێکی ناڕازی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا هەیە کەوایکردووە دەیان کادیری ئەو بزووتنەوەیە ئەندامیەتیان هەڵپەسێرن و داوای گۆڕانکاری لە هەیکەلی کارگێڕیدا دەکەن.
لە نامەیەکدا کە بۆ ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان عومەری سەید علی نێردراوە داوا کراوە کە ئەنجومەنی ڕاپەراندن کارا بکرێت و وەکو دادوەریەک ئەو بابەتانە یەکلایی بکاتەوە کە ڕکابەری و ناکۆکیان لەسەرە, هەروەک ناوی چەند سەرکردەیەک لەوانە عوسمانی حاجی محمود, جلال جەوهەر, کەسایەتی مسعود عبدالخالق و جەلالی سام ئاغا و چەند کەسێکی دیکە هێنراوە کە رابەرایەتی ئەنجومەنی راپەراندن بکەن و بەشێوەی خوولی بێت.
بەشێکی نیگەرانیەکان بۆ کاندیدبوونەوەی چەند ئەندام پەرلەمانێک و دیاریکردن سەرۆکی لیستەکە دەگەڕێنەوە.