زانیاری ورد لەبارەی دابەشبونی ناوخۆیی یەکێتی بەسەر دوو بەرە شیعەکەی ئێران و ئەمریکا لە بەغدا بخوێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 325 جار بینراوە

ستاندەر

بەھۆی فشارەکانی ئێران و ئەمریکا لەبارەی پێکھێنانی گەورەترین کوتلە یەکێتی لەناو خۆیدا دابەش بووە بەسەر دوو بەرە شیعیەکە.

بەگوێرەی ھەواڵێکی (بەغداد ئەلیەوم) فشارەکانی ئەمریکا و ئێران دابەشبونی لەنێوان سەرکردەکانی یەکێتی دروستکردوە بۆ دوو بەرە بەجۆرێک بەشێکیان مەیلیان بە چونە پاڵ بەرەی عەبادی و موقتەدا سەدرە و پێیان وایە پێویستە بەرەو کەمکردنەوەی ھەژمونی ئێران ھەنگاو بنێن و پەیوەندیەکانیان بەھێز بکەن لەگەڵ ئەمریکا. لەبەرامبەردا بەرەکەی تر پێیان وایە پێویستە بچنە پاڵ ھادی عامری و نوری مالیکی و پشتیوانی دانانەوەی عەبادی نەکەن چونکە ناوبراو ھەڵوێستی خراپ بوە بەرامبەر کورد لەکاتی ریفراندۆم.

ھاوکات ئەو بەرەیەی لەگەڵ مالیکی و عامری نزیکن رایانگەیاندووە نابێ کارێک بکەن پێچەوانەی بەرژەوەندیەکانی ئێران بێ بۆ ئەوەی بەرژەوەندیەکانیان بەتایبەت ئابوری لەگەڵ ئێران نەکەوێتە مەترسی.

سەرچاوەکە راشیگەیاندوە تاکو ئێستا بابەتەکە لەنێو خۆی یەکێتی یەکلا نەبۆتەوە چاوەڕێ کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسین بۆ ئەوەی بریاری کۆتایی بدەن لەبارەی ئەو پرسە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.